رۆژنامەی ھەولێر

لە سلێمانی کۆڕێکی گفتوگۆئامێز بۆ نووسەر و ڕووناکبیر ئازاد تۆفیق ڕێکدەخرێت

ڕۆژی سێشەممە ١ـی ٩ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و بەشێک لە نووسەران، ڕۆشنبیران و ئەدیبانی شاری سلێمانی، گۆڤاری هەردەم کۆڕێکی فکری و گفتوگۆئامێز بەنێوی (کورد لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا) بۆ نووسەر و ڕووناکبیر ئازاد تۆفیق ڕێکدەخات.

لە کۆڕەکەدا، کە لە ئۆفیسی گۆڤاری هەردەم بەڕێوەچوو، ئازاد تۆفیق بە خوێندنەوەیەکی ورد و قووڵ، تیشکی خستە سەر قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کورد و ڕەهەندەکانی گۆڕانکاری لە دوێنێوە بۆ ئەمڕۆ و شیکردنەوەیەکی بۆ پێگە و ئاڵنگارییەکانی ئێستای نەتەوەی کورد لە بەردەم پێشهاتەکاندا خستەڕوو.

لە کۆتاییی کۆڕەکەشدا، دەرگای گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە کرایەوە، کە تێیدا میوانان بە سەرنج و تێبینییە فکری و مێژووییەکانیان، بابەتەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.