د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی لقی ١٩ـی پ.د.ک ـی لە چەمچەماڵ کرد.
لە سەردانەکەدا، لەلایەن (مام هێرش جەباری)، بەرپرسی لق و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕیی لقەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە ڕۆڵ و کاریگەریی بزاڤە ڕۆشنبیریەکان لە قۆناغی ئێستادا کرد.
هەروەها جەختیان لەسەر هەماهەنگیی بەردەوام و پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە بۆ برەودان بە کار و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کادیران و جەماوەری سنوورەکە.

