ئهمرۆ شهممه 29ی ئاب، بهڕێوهبهرایهتیی بهرگریی شارستانی ههولێر له ئاگادارییهكدا بۆ هاووڵاتییان رایگهیاند، سووتانی پووش و پاوانی ووشكبوو له پڕۆژه و زهوییه كشتوكاڵییهكان به ههموو شێوهیهك قهدهغهیه.
بهرگریی شارستانی ههولێر ڕێكارهكانی خۆپارێزی له ڕوودانی كارهساتی ئاگركهوتنهوه له چهند خاڵێكدا خستووهتهڕوو بۆ هاووڵاتییان كه ئهمانهن.
یەكەم: ڕێكارەكانی پاراستنی دەوروبەری پڕۆژە و شوێنەكان
دروستكردنی هێڵی بەربەست: پێویستە دەوروبەری كۆگا، كارگە یان كێڵگەكان بە پانی لایەنیكەم (10 تا 15 مەتر) لە پووش، گیا و پاوان پاك بكرێتەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە پەڕینەوەی ئاگر بۆ ناو پڕۆژەكان بكرێت.
دوورخستنەوەی پاشماوەكان: پێویستە سەرجەم كۆنە كەلوپەل، كارتۆن، تەختە، پاشماوەی رۆن و هەر ماددەیەكی دیكەی زوو گڕگرتوو لە حەوشە، پەنای دیوارەكان و دەوروبەری شوێنەكان دوور بخرێنەوە.
قەدەغەكردنی سووتاندنی ناڕێكخراو: بە هەموو شێوەیەك سووتاندنی پووش و پەڵاشی دەوروبەری پڕۆژەكان بە مەبەستی پاككردنەوە قەدەخەیە، چونكە بەهۆی باوە بە خێرایی كۆنترۆڵ لەدەست دەدرێت و تەشەنە دەكات.
دووەم: سیستەمی پاراستن و ئامێرەكانی ئاگركوژێنەوە
تەنكەر و سۆندەی ئاو: دابینكردنی سۆندەی ئاوی درێژ بە پەستانی بەرز، یان ئامادەكردنی تەنكەری ئاو و ئۆتۆمبێلی تایبەت لە ناو شوێنەكەدا بۆ كاتی فریاگوزاری.
بەتانی و ئامێری ئاگركوژێنەوەی دەستی: دابینكردنی ئامێری ئاگركوژێنەوەی گونجاو لە شوێنە هەستیارەكاندا، لەگەڵ دڵنیابوونەوە لە بەسەرنەچوونی ماوەی بەكارهێنانیان.
سیستەمی ئاگاداركردنەوە: بەگەڕخستنی سیستەمی هەستیاری ئاگاداركردنەوەی دووكەڵ و گەرمی لە ناو كۆگا، هۆڵ و كارگەكاندا.
سێیەم: پاراستنی تۆڕەكانی پێداویستی و كارەبا
پشكنینی سیستەمی ئاگركوژێنەوە: پێویستە بەردەوام دڵنیایی بدرێت لە كاركردنی سیستەمەكە لە گشت بەشەكاندا و پڕبوونی تانكییەكانی ئاو.
پشكنینی تۆڕی كارەبا: چاككردنەوە و داپۆشینی سەرجەم وایەرە رووتەكان و بەكارنەهێنانی بەستەری ناستاندارد لە كێڵگە، پڕۆژە و كارگەكاندا.
پاككردنەوەی دەوروبەری سەرچاوەكانی كارەبا: پاككردنەوەی بنكە و ژێر تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا، محاویلەكان و ئەو شوێنانەی ئەگەری دروستبوونی شۆرتی كارەبایان لێدەكرێت.
پاراستنی شوێنی موەلیدە و سووتەمەنی: دانانی تانكییەكانی سووتەمەنی و موەلیدەی كارەبا لە شوێنێكی چۆڵ و دوور لە پۆش و پاوان، بە بێ بوونی هیچ ئاوێتەیەكی زوو گڕگرتوو لە دەوروبەریدا.
چوارەم: رێكارەكانی كاتی فریاگوزاری
-لە كاتی هەستكردن بە هەر دووكەڵ یان ئاگرێك، یەكەم پێویستی و هەنگاو بریتییە لە پەیوەندیكردنی راستەوخۆ بە هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانی لە ڕێگەی ژمارە 115، پێش ئەوەی ئاگرەكە تەشەنە بكات.
-ئەنجامدانی راهێنانی بەردەوام بۆ كارمەند و كرێكارانی پڕۆژەكان لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامێرەكانی ئاگركوژێنەوە، رێگاكانی دەربازبوون و چۆڵكردنی شوێنەكە لە كاتی باری فریاگوزاریدا.

