رۆژنامەی ھەولێر

یەکشەممە مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەڕێم رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە (30ی ئاب) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

هاوکات لە هەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای 1ی 7ی 2024، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری