ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە ئەمڕۆ یەكشەممە تەقەی لە كارمەدانی ئەو كۆمپانیایە كردبوو كە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی دروست دەكەن.
ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت “سەبارەت بە دروستبوونی کێشە و ئاڵۆزی و ڕێگریکردن لە کۆمپانیای جێبەجێکاری دروستکردنی پرۆژەی (پشتێنەی سەوزاری) شاری هەولێر کە دەکەوێتە سنووری ناحیەیی بەحرکە، لەلایەن چەند هاووڵاتییەکی ئەو سنوورە ڕێگری لە کارمەندانی کۆمپانیاکە کراوە و هێرش کراوەتە سەریان.
ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەكە سێ لە کارمەندانی کۆمپانیاکە برینداربوون .
هەروەها رایگەیاند: لەسەر ئەم ڕووداوە ئەو تۆمەتبارەی تەقەکانی کردبوو بەناوی (م، ت، ت)، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

