رۆژنامەی ھەولێر

هاودەنگ فارووق پیرۆزبایی لە مامۆستا ژیار ئیسماعیل دەکات

دوێنێ بە دوو کتێب و چەپکێک گوڵەوە سەردانی مامۆستا ژیار ئیسماعیلم کرد بۆ پیرۆزباییکردن لە وەرگرتنی پۆستە نوێکەی وەک بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندن. پەیوەندی و تێکەڵاویم لەگەڵ ئەم خانەوادە هێژایە مێژوویەکی دێرینی هەیە و ئەوان هەمیشە نموونەی دڵسۆزی و پێشەنگی داهێنان و تێکۆشانی لێنەبڕاو بوون؛ هێشتا بە باشی لە بیرمە کاتێک مامۆستا ژیار تەمەنی پێنج ساڵ بوو بۆ یەکەمجار لەسەر تەختی شانۆ بینیم و بەرهەمێكی هونەری جوانی منداڵانیش كە سەرپەرشتیم دەكرد، برشداربوو، هەر لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی و کۆڵنەدان ڕێگاکەی بڕیوە. لە دانیشتنەکەماندا بە وردی باسی گرینگیی نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، جێبەجێکردنی ڕێنووسی یەکگرتوو و دانانی کتێبی نوێ و شایستەمان بۆ پەروەردەی قوتابییان کرد. دڵنیام مامۆستا ژیار بە توانست و ئەزموونی خۆی خزمەتێکی زۆر بەم پێگە گرنگ و دامەزراوە پەروەردەییە دەکات و بەوپەڕی سەرکەوتووییەوە کارەکانی ڕایی دەکات.

هاودەنگ فارووق