رۆژنامەی ھەولێر

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، پێشانگەیەکی خۆشنووسی بۆ هونەرمەند غەفار قەنبەربوور دەکاتەوە

دوێنێ، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی 26ـی پ.د.ک، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، ژمارەیەک لە هونەرمەندان، خۆشنووسان و کۆمەڵێک لە گەنجان، پێشانگەیەکی تایبەتی هونەریی خۆشنووسی بۆ هونەرمەند غەفار قەنبەربوور (Ghaffar Ghanbarpour) لەژێر ناونیشانی «سەرچاوە – THE SOURCE» کرایەوە.

ئەم پێشانگەیە لە ناوەندی (Youth Hub) بەڕێوەچوو، کە تێیدا کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی خۆشنووسیی هونەرمەند خرانەڕوو. پێشانگەکە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ (لە ٨ی ئاب تاوەکو ١٢ی ئابی ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانی تاوەکو 11ی شەو دەرگای بۆ هەموو ئارەزوومەندان و سەردانیکەران کراوە دەبێت.
لە پەراوێزی کردنەوەی پێشانگەکەدا، د. سالار عوسمان بەشەکانی پەیمانگەی ناوەندی ڕۆشنبیریی گەنجانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەڕێوەچوونی چالاکی و بەرنامە ڕۆشنبیرییەکانی ناوەندەکەی بینی ودەستخۆشی لێکردن، کە ئامانجیان پشتگیریکردنی بەهرە و تواناکانی گەنجانە.