دیمانه : فەیسەڵ شێخانی
میران بەختیار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر (سایلۆ) لە دیمانەیەكی “هەولێر”ـدا، ئەوەی خستەڕوو:” پارەی گەنمی جووتیاران، بەغدا دابینی دەکات و، ساڵانە بە چەند گوژمەیەک خەرج دەکرێت”. گوتیشی:” له‌گه‌ڵ كۆمپانایای گشتی دانه‌وێله‌ی عیراق په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه وه تارادەیەکی باش ههماههنكگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سایلۆكانی تری عیراق”. دەشڵێت:” لە کابینەی نۆیەمدا لەلایەن سەرۆکی حکوومەت گرنگیەکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی ئاسایشی خۆراک دراوە هەر بۆیەش گرنگی زۆر بە دروستکردنی سایلۆی زیاتر دراوە”.
بۆ ئەمساڵ چەند تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت و هەڵدەگیرێ؟
لە سنووری پارێزگای هەولێر ١٢٢هەزار و ٦٨٠ تۆن لە جووتیارانی سنووری هەولێر وەردەگیرێت و، هەروەها ٦٥هەزار و ٧٢٣ تۆن بە پێی پلان و، ٤هەزار و ٥٣٣ تۆنیش بە شێوەی زیادە لە بنکەی کشتوکاڵی دیبەگە و ئەوەی گوێڕ وەردەگیرێت، کە کۆی گشتیەکەی دەکاتە زیاتر لە ١٩٢هەزار و ٩٣٦ تۆن؛ ئەو بڕە لە سایلۆکانی هەولێر و قوشتەپە و گۆڕەپانی کۆیە وەردەگیرێت.
كێ پارەی ئەو گەنمەی جووتیاران دابین دەکات و بە چ میكانیزمێك، بڕی پارەکە دیاری دەكرێت؟
پارەی گەنمی جووتیاران، بەغدا دابینی دەکات و، ساڵانە بە چەند گوژمەیەک خەرج دەکرێت و، سەبارەت بە چۆنیەتیی دابەشکردنی پارەکە لەسەر بنه‌مای ڕیزبەندییە واتە لەو ڕۆژەی راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كه‌ی لە سایلۆ. به‌و ریزبەندیە پارە دابەش دەکرێت، له په‌یجی سایلۆ رێزبهندییهكان بڵاو ده‌كرێته‌وه له كاتی دابه‌شكردنی چه‌ك بۆ به‌رچاوڕوونیی جووتیاران و، شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌كه.
بۆچی بەردەوام جووتیاران نرخەكەیان پێ كەمە؟
راستیەکەی لەو چەند ساڵەی رابردوودا هەر تۆنێک گەنمی بە ٨٥٠هەزار وەردەگیرا بەڵام لەم ئیمساڵەدا بەغدا پارەکەی کەم کردەوە بۆ ٧٠٠هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک لە ناو پلانی کشتوکاڵی و، ٥٠٠هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی.
پهیوەندیتان لەگەڵ شارەكانی تری عێراقدا چۆنە؟
له‌گه‌ڵ كۆمپانایای گشتی دانه‌وێله‌ی عیراق په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه وه تارادەیەکی باش ههماههنكگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سایلۆكانی تری عیراق.
ئەو سایلۆیانەی ئێستای کوردستان توانای عەمباركردنی هەموو گەنمی بەرهەمهێنراوی خۆمانی هەیە؟ یان پێویستمان بە سایلۆی زیاتریش هەیە؟
لە سنووری پارێزگای هەولێر چەند ساڵێک لەمەوبەر یەک سایلۆ هەبوو، بەڵام لەگەڵ دامەزرانی کابینەی نۆیەمدا رێزدار سەرۆکی حکومەت لە خەمخۆری جەنابیان بۆ کەرتی کشتوکاڵ توانرا لە ساڵی ٢٠٢٤ سایلۆی قوشتەپە بکرێتەوە کە ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ جووتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر هەیە؛ لە کۆیە گۆڕەپان هەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ئەو سنوورە؛ ئیستاکە لە دوو سایلۆ و گۆڕەپانێک گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت. ئێستایش ره‌زامه‌ندی دراوه بۆ دروستكردنی سایلۆی گەنم بۆ کۆیه؛ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادكردنی عه‌مباری یاسایی گه‌نم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه شوێنی عه‌مباركردن كه‌مه بۆ سنووری پارێزگای هەولێر کە ساڵانە لە دەشتاییەکانی هەولێر گەنمێکی زۆر دەکرێت و پێویستە ژمارەی سایلۆکان لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاد بکرێت به‌راورد به پارێزگاكانی تر.
لە كابینەی نۆیەمدا تارادەیەكی زۆر گرنگی بە كردنەوەی سایلۆ دراوە و لە چەند ناوچەیەكیش دروست كران، بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەوە چییە ؟
لە کابینەی نۆیەمدا لەلایەن بەرێز سەرۆکی حکومەت گرنگیەکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی ئاسایشی خۆراک دراوە هەر بۆیەش گرنگی زۆر بە دروستکردنی سایلۆی زیاتر دراوە لە ئیستادا سایلۆی هەلەبجە بەرەو تەواو بوونە و، لەسەر راسپاردەی بەرێز سەرۆکی حکومەت فەرمانی دروستکردنی سایلۆی کۆیە دەرچووە و لەماوەیەکی نزیک دەست بەکارەکانی دەکرێت و، هەروەها لە ئێستادا سایلۆ زاخۆی لەدروستکردندایە.
سایلۆی هەولێر پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە؟
لە ساڵی ٢٠٢٤ توانیومانە زۆرێك له كه‌م و كورییه‌كان لە سایلۆ چاككبكرێتهوه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم بەڵام هه‌ندێك كێشه‌ی تر ماوه ده‌بێت ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر بكرێن سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له بغدا داوای كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌ك و هه‌روه‌ها دروست كردنی ( پهنكهر ) كۆگای عه‌مبار كردنی كۆنكریتی كراوه هاوشێوه‌ی سایلۆكانی تری عیراق.
بەریزبەندی یان چ میكانزمێك گەنمی جووتیارانی ناوچەكانی هەولێر وەردەگرن؟
لەبارەی وەرگرتنی گەنمی بنکە کشتوکاڵیەکان سەرەتا لەو ناوچانەوە دەست پێدەکەین کە گەنمەکانیان زووتر پێدەگات و دەدروێتەوە ئەو بنکانەی درەنگ گەنمەکانیان پێدەگات دەکەونە کۆتایی بۆ ئەوەی بتوانین بەتەواوی سود بە جووتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر بگەیەنین و، ئەم ریزبەندیە لە بەرژەوەندی جووتیارانە کە لە لایەن بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵەوە دادەنرێت.
چەند ساڵە كێشەیەك هەبوو كە ماوەی چەند رۆژێك دەبوو چاوەرێ بكرێت تا گەنم رادەست دەكەن ئەمساڵیش ئەو كێشەیە هەیە؟
ساڵی ٢٠٢٤ لە وەرزی وەرگرتنی گەنمدا توانیمان میکانیزمێکی نوی پەیڕەو بکەین لە بارەی نۆرەگرتن و وەرگرتنی گەنم بۆیە لەگەڵ پەیرەوکردنی ئەم میکانیزمە نوێیە لە ئیستادا ئەو رۆژەی جووتیار سەردانی سایلۆ دەکات هەمان رۆژ و کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر گەنمەکەی لە سایلۆ لێوەردەگیرێت بە مەرجێک هیچ کێشەیەک لە نوسراوی پشتگیری کشتوکاڵەیەی نەبێت؛ لەم ئیمساڵەدا نۆرەی ئەلیکترۆنی جێبەجێ كرا کە ئەمەش میکانیزمێکی نۆیە و، سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی كه پێشنیارمان كردبوو بۆ بەغدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه تازه‌یه برا جووتیارانمان كاتیان پێویست بوو زیاتر ئاشنا بن به‌م سیسته‌مه، نۆره‌ی ئه‌لیكترۆنی به شێوه‌یه‌كی گشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیاراندا ده‌بێت.

