رۆژنامەی ھەولێر

دوێنێ لە پێشوازیی دڵشاد عەبدوڵڵا دا

دوێنێ کاکە دڵشاد عەبدوڵڵا ئەو شاعیرەی بە زمانێک لە گوڵ و قووڵایی لەگەڵ بوون و نەبووندا دەکەوێتە ئاخاوتن، مێوانی ئازیزمان بوو. هاوکات لە ساڵیادی لەدایکبوونی و لە ئامێزی ڕۆژنامەی هەولێردا، چەپکێک گوڵمان پێشکەش کرد؛ بۆ شاعیرێک کە خۆی گوڵزاری وشەیە.
کاکە دڵشاد شاعیرێکی توانا و خاوەن ڕوانینێکی جیاوازە؛ ئەو نە بە تەک نەریتە باوەکانەوەیە و نە بتە کۆنەکان دەپەرستێت، بەڵکوو بە فۆرم و تەکنیکی نوێوە، جەستەی شیعر تازە دەکاتەوە. لای ئەو، شیعر بەرپرسیارەتییەکی گەورەیە و بەها کولتوورییەکانی پێ لە بچووکبوونەوە دەپارێزێت. من بە بەختیارییەوە لە ئامێزی ئەزموونی ئەودا، فێرئ زۆر شتی بواری ئەدەب و ڕۆژنامەنووسی و هونەری نووسین بووم.
ئەم سەردانە جەژنێک بوو بۆ ڕێزلێنان لە توانست و داهێنانی شاعیرێک کە هەمیشە وەک ڕچەشکێنێک لە ئاسمانی ئەدەبی کوردیدا دەدرەوشێتەوە. لەوێوە سەردانێکی مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەباتمان کرد و، بەڕێزیانیش کتێبێکی پێشکەش بە مامۆستا دڵشاد کرد.

هاودەنگ فارووق