رۆژنامەی ھەولێر

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (٦) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە،
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٢)ی تەموزی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.