لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، ئەوەش بەمەبەستی بایەخدانە بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانکردنی زیاتری شارەکەیە.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، پارکێکی گەورە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت.
باسی لەوەش کردووە، بۆ ئەم مەبەستە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەلایەن ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە پێشوازی لێ کرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو سەردانە بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و بەدواداچوونی شوێنی دروستکردنی پارکێکی گەورەیە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران کە ئێستا لە قۆناخی تاوتوێی، دیزاین و سەرەتادایە.
ڕائیب جادر – هەولێر

