وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا دهڵێت بۆ ماوهی ساڵێك لهگهڵ بهرپرسانی توركیا ڕێككهوتن لهسهر ههناردهكردنی نهوتی عێراق كرا لهڕێگهی بۆری نهوتی عێراق – توركیا .
له ڕاگهیهنراوهكهی وهزارهتی سامانه سروشتییهكاندا هاتووه: شاندێکی باڵای عێراقی فیدڕاڵ، پێکهاتوو لە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی نەوتی عێراق و نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی د. خەزاڵ هۆستانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئابووری و گرێبەستەکان و د. بەرۆژ عزو بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەکنیکی، سەردانی پایتەختی تورکیا ئەنقەرەیان کرد بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنی هێڵی بۆری نەوتی عێراق–تورکیا و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لە کەرتی وزە.
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، ژمارەیەک کۆبوونەوە و دانوستاندنی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی لایەنی تورکی ئەنجامدرا، کە تیایاندا میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاری دوولایەنە لە کەرتی وزە و ڕێگاکانی دڵنیابوون لە بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت، دوای تەواوبوونی وادەی گرێبەستی هێڵی بۆری نەوتی عێراق–تورکیا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دابین بکات، بە وردی تاوتوێ کران.
هەردوو لایەن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری ڕێککەوتن، هەروەها لەسەر داڕشتنی پڕۆتۆکۆلێکی جێبەجێکاری بۆ بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵ هاوڕا بوون.
بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، لە ماوەی ئەو ساڵەدا گرێبەستێکی نوێ و درێژخایەن لەنێوان هەردوو وڵات ئامادە و واژوو دەکرێت. ئەم پڕۆتۆکۆلە وەک هەنگاوێکی گرنگ و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گواستنەوەی هەردوو لایەن بۆ چوارچێوەی گرێبەستێکی نوێ کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان دابین بکات.

