رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى له‌ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌كات

به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى
سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان

سڵاو و ڕێز..

له‌ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. لەم یادەدا پێگەی مێژوویی و خه‌بات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرز دەنرخێنین و به ڕێزه‌وه‌ يادى ده‌كه‌ينه‌وه‌‌.

یەکێتی كه‌ مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه‌ و له‌م ڕێگه‌يه‌دا به‌ هه‌زاران شه‌هيدى داوه‌، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە كه‌ زیاتر لە هه‌موو كاتێك بەرپرسیاريه‌تیی هاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا پێويسته‌، تا پێکەوە بتوانین پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلى كوردستان بکەین.

هیواخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و باڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەپێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، سەقامگیری، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر و شایستە بۆ گەلی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/6/1