لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانی تایبەت بە رۆژی جیهانی منداڵان، و بە مەبەستی بەهێزکردنی گیانی داهێنان، دڵخۆشی و پەرەپێدانی تواناکانیان، ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 1.6.2026 به ئامادهبوونی دكتۆر سامان بهرزنجی وهزیری تهندورستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێرو ژمارهیهك له بهرپرسان، له سەنتەری تالاسیما مەراسیمێکی تایبەت و پڕ لە چالاکی جۆراوجۆری بۆ منداڵانی تووشبوو رێكخرا .
لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا، ژمارەیەک چالاکی هونەری، یاری و خۆشگوزەرانی، و دیاری و خەڵات پێشکەشکران، هەروەها چەند بەرنامەیەکی فێرکاری بۆ منداڵان ئەنجامدران. بەشداربووان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و جەختیان لەسەر گرنگی ئەو جۆرە چالاکیانە کردەوە کە هاوکار دەبن بۆ گەشەپێدانی کەسایەتی و تواناکانی منداڵان.
ئامانجی سەرەکی لە ڕێکخستنی ئەم مەراسیمە، پشتگیری لە ماف و ئارەزووەکانی منداڵان و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەکردن و داهێنان، هاوكات بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەو نەخۆشیە و دابینكردنی چاودێری تەندروستی بۆ سەرجەم تووشبووان و یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی ژیانێكی سروشتی بژین….

