رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی سیاسی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق مستەفا کازمی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ کرا.