رۆژنامەی ھەولێر

ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی کونسوڵی کۆریای باشوور و دەستبەکاربوونی کونسوڵی نوێی وڵاتەكە بەڕێوەچوو

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026.5.18، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیران و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و دیپلۆماتکاران، ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردنی سینگچۆل لیم، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر و دەستبەکاربوونی کۆنسوڵی نوێی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکە دا، پارێزگاری هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سینگچۆل لیم کرد بۆ کارەکان و هەوڵەکانی لە ماوەی ڕابردوودا، کە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریای باشوور.

هەروەها بە ناوی پارێزگای هەولێرەوە، ڕێز و پێزانینی تایبەتی بۆ پشتیوانی و هاوکارییە بەردەوامەکانی حکومەت و گەلی کۆریای باشوور بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی. لە کۆتاییشدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسوڵی نوێی کۆریای باشوور لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکەیدا لە هەولێری پایتەخت خواست و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ هەموو هەماهەنگییەک.