سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدانکردنەوە و ژینگە و بوارەکانی تر کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە 18ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف کرد.
لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق، ڕۆشنایی خراییە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەجەف و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدانکردنەوە و ژینگە و بوارەکانی تر کرایەوە

