دوێنێ، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ڕۆشنبیران و ڕووناکبیرانی شاری سلێمانی، گۆڤاری (هەردەم) کۆڕێکی گفتوگۆ ئامێزی بۆ نووسەر و ڕووناکبیر، هاوژین مەلا ئەمین، لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ڕۆشنگەر لە کۆمەڵگەی کوردستاندا) بەڕێوەبرد.
تیایدا هاوژین مەلا ئەمین لە میانی کۆڕەکەدا باسی لەوە کرد کە پێویستە ڕۆشنگەر وەک کارەکتەرێکی کاریگەر، ڕۆڵی هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی جەماوەر و ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە بەرەو عەقڵانییەت و بونیادنانی ناسنامەیەکی نیشتمانیی سەردەمیانە.
ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان دەوڵەمەندییان بە کۆڕەکە بەخشی و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دیدارە فیکرییانە کردەوە بۆ زیندووڕاگرتنی کایەی ڕۆشنبیری لە شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی.
لە دوماهی کۆڕەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن شیلان زەنگەنە سەرنووسەری گۆڤاری هەردەم پێشکەش بە هاوژین مەلا ئەمین کرا.

