رۆژنامەی ھەولێر

بۆ بنەماڵەی هاوڕێی دێرینم مامۆستا محەمەد مەولود (مەم)

پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێ دەكەم بە بۆنەی پەردەلادان لەسەر پەیكەری نووسەری نەمر و دابەشكردنی كۆبەرهەمەكانی. مەم نووسەرێكی توانا و خامەڕەنگین بوو، ئێش و ئازار و خەباتی میلەتەكەمانی لە چیرۆك و ڕۆمانە جوانەكانیدا بەدیار خستووە.
.
درود بۆ گیانی مەم، بەداخەوە نەمتوانی ئامادە بم لەبەر باری تەندروستیم.

دڵسۆزتان
محسن دزەیی
10 / 5 / 2026