پڕۆژەی رووناكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا 900 هەزار هاوبەش لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون و بەردەوامیش ئەم تۆماركردنە روو لە زیادبوونە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پڕۆژەی رووناكی هاوبەشانی كارەبا هەر ماڵێك یاخود شوێنێكی بازرگانی پێكدەهێنێت، كە پێویستە لە كاتی كڕین یاخود بەكرێدان هاوبەشی نوێ تۆمار بكرێن.
پڕۆژەی رووناكی ئاماژە بەوەش دەكات كە سەرجەم هاوڵاتییان بە تەنیا 2 یان 3 خولەك دەتوانێت لە ئەپڵیكەیشنی پڕۆژەی رووناكی بەشێوەی ئەلیكترۆنی خۆی تۆمار بكات، ئەگەریش نەیانتوانی ئەوا دەتوانن سەردانی فرۆشیارانی وزە بكەن.
كاتێكیش هاووڵاتییان خۆیان لە پڕۆژەی رووناكی تۆمار كرد، ئەوا دەزانن رێژەی چەند كارەبان بەكارهێناوە، هەروەها مێژووی پارەدان دەزانن و لەگەڵ وردەكاری پسوولەكەیان و بەهەمانشێوە پارەدانیشیان هەر بەپێی ئەلیكترۆنی دەبێت.

