رۆژنامەی ھەولێر

بکوژانی گەنجەکەی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر دەستگیر كران

ئاسایشی هەولێر سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر كرد كە چەند رۆژێك پێش ئێستا هاووڵاتییەكیان بەناوی (مەعرووف رەحمان) لە گەڕەكی باداوەی شاری هەولێر كوشتبوو.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: لە ڕێکەوتی 3/5/2026 لە ڕووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە کە هاووڵاتییەک بە ناوی ( مەعرووف ڕەحمان حوسێن) کوژراوە لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر.

راشیگەیاند: دەستبەجێ لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، بە هەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا، لە هەمان ڕێکەوت چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد، بە ناوەکانی (ر، ب، ف) و (ر، أ، س) و (أ ، ج ، ع) و ( ک، ج، ص)، بەڵام تۆمەتباری سەرەکی کە تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامدا بوو، بەناوی (س، ن، ط) بەرە و شوێنیکی نادیار هەڵاتبوو .

هەروەها رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتباری سەرەکی لە دەرەوەی شاری هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر جەختیشی كردەوە كە لە لێکۆڵینەوەكاندا تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراوە