ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
دامەزراوەی كوردستان كرۆنیكل كە دامەزراوەیەكی كولتووری كوردستانییە و پرۆژەكانی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەكاتەوە، لەلەلایەن دامەزراوەیەكی ئەمریكاییەوە خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی بەدەست هێنا.
هێمن بابان لە دامەزراوەی كوردستان كرۆنیكل بە (هەولێری)ی گوت بە شانازییەوە رایدەگەیەنم بۆ جاری دووەم و ئەمساڵیش 2026، یەكێك لە توێژینەوەكانم بە ناوی چیرۆكی جووەكانی عێراق (The Story of Iraqs Jews) كە سەرەتای ئەمساڵ لە ماڵپەڕی (Kurdistan chronicle)ـدا بڵاو كراوەتەوە، خەڵاتی “نایابی”ـی لە چوارچێوەی خەڵاتەكانی “وێڵبەر”دا كە دامەزراوەی “Religion Communicators Council” (RCC)ـی ئەمریكی دابەشیان دەكات بەدەست هێنا.
راپۆرتەكەم بەری رەنجی زیاتر لە دوو مانگ وشەونخونی و ماندووبوونێكی زۆرە كە كار گەیشتە نزیكبوونەوە لە گرتن و زیندانیكردن لە بەغدا، هەڵبەت بەهۆی هەستیاریی پرس و بابەتی جووەكان، لەنێو سەدان راپۆرت وبەرهەمی رۆژنامەنووسان و نووسەران و فۆتۆگرافەران و دیزاینەران لەبارەی پرسەكانی ئایین و روماڵكردنییدا لە رۆژنامەوانییدا و لەپاڵ بەرهەمی ژمارەیەك دامەزراوەی بەناو دەنگدا هەڵبژێردراوە، لە نێویاندا دامەزراوەكانی (RNS) ئەسۆشەیتد پرێس (AP، CBC news، Boston Herald، The Walrus)، دەستەی رادیۆی كەنەدی (CBC/Radio-Canada)، پەیمانگەی (The Jewish People Policy (JPPI))، كەناڵی (WATE-TV، ABC TV، OpenDor Media) و هی دیكەش.
ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە كە لە ساڵی 1949وە لەلایەن ئەو دامەزراوەیەوە دەدرێت كە بە دێرینترین رێكخراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بواری خۆی هەژمار دەكرێت.

