ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 3ـی 2026، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی نووسەر و تێکۆشەر (لیوا فارووق)ـی کرد.
سەردانەکە بە مەبەستی هەواڵپرسین لە دۆخی تەندروستی و لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی ژیانی ئەم تێکۆشەرە، وەک وەفایەک بۆ ئەو خەبات و ماندووبوونەی پێشکەشی کردووە.
لیوا فارووق وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و، هاوکات وەک نووسەرێکیش بە قەڵەمەکەی خزمەتی بە بوارەکانی ژیان و ئەزموونی سەربازیی کردووە.
لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، د. سالار عوسمان گوزەرێکی بەنێو کتێبخانەکەی و ئەرشیفی ناوبراودا کرد کە چەندین کەرەستەی کوولتوری و سەربازی پڕ بەهای لە خۆگرتبوو.
هەردوو ڕۆڵی تێکۆشان و نووسینی ناوبراوی بەرز نرخاند و هیوای تەمەندرێژی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
دواتریش لە نەخۆشخانە، سەردانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر (ئەحمەد فەتحوڵا)یان کرد مەبەستی هەواڵپرسین لە ڕەوشی تەندروستی بەڕێزیان.

