رۆژنامەی ھەولێر

پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغێكی دابەشکردنی زەوی دەست پێ دەکات

کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەپێی پلان بەردەوامە، بەشی یەکەمی ئەم قۆناغە لە کۆتاییدایە و بڕیارە سەدان هەزار داری زەیتوون و فستەق بچێندرێن. ئەمە پڕۆژەیەکی زۆر ستراتیژییە و سیمایەکی زۆر جوان و ژینگەیەکی تەندروست بە هەولێر دەبەخشێت.

تاوەکو ئێستا ناوی 82 هەزار فەرمانبەر و سوودمەند گەڕاوەتەوە. لە شەش قۆناغی ڕابردوودا 38 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە و تیمەکان سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغی حەوتەم ڕابگەیەنین.