رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (جەوهەر قەهار گەڵاڵی) کرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە و خەباتگێڕی دێرین (جەوهەر قەهار گەڵاڵی) دەربڕی و ڕێزی لە مێژووی پڕ لە خزمەت و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو گرت.

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێم:

بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگە و خه‌باتگێڕى دێرين، خوالێخۆشبوو (جەوهەر قەهار گەڵاڵی)، سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکارى بەڕێزیان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو، دڵسۆزانه‌ ته‌مه‌نێكى به‌ خزمه‌ت و پێشمه‌رگايه‌تى له‌پێناو گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد. له‌ خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/3/30