رۆژنامەی ھەولێر

بۆ هەرێمی كوردستان لەڕووی کەشوهەواوە ساڵێكی جیاوازە

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

هەرێمی كوردستان خەریكە ڕێژەیەكی پێوانەیی باران بارین تۆمار دەكات، هەلی گڵدانەوەی ئاویش زیاتر بووە، بەپێی ئامارەكان ئاستی ئاوی بەنداوەكان دوو ملیار مەتر سێجا زیادی كردووە، پۆندە نوێیەكان سیمایەكی دیكەیان بە پارێزگاری لە سامانی ئاو بەخشیوە. بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو، دەڵێت: لە كۆی 125 پۆند 120ـیان سەرڕێژ بوونە.

بەهۆی دروستكردنی ژمارەیەكی زۆر پۆند و بەنداو مەترسییەكانی دروستبوونی لافاو كەم كراونەتەوە و ئاستی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی بەرزبوونەتەوە لە كۆی 25 بەنداوی كوردستان كە توانای گڵدانەوەی زیاتر لە 9.54 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە تا ئێستا شەش ملیار مەتر سێجا ئاو گڵدراوەتەوە، واتە بەراورد بە ساڵی ڕاابردوو دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی زیاتر كۆكراوەتەوە.
ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بەفر و بارانێكی زۆر باریوە، ئەوەش وای كردووە سەرچاوەی كانیاوەكان ببووژێنەوە، ئاستی ئاوی ڕاووبارەكانیش بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات. بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆریش، ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ هەمان بەرواری ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی بارینی بەفر و باران زۆر زیادی كردووە، تەنیا لە سنووری مێرگەسۆر حەوت هێندەی ساڵی ڕاابردوو بەفر و باران باریوە.
ئەمساڵە ئەوەندە بەفر و باران باریوە، وەكو جووتیاران و شارەزایانی كەشناسی، دەڵێن، هیچ كاتێك تا ئەم كاتانە ئەوەندە بەفر و باران نەباریوە، ئەوەش جووتیارانی دڵخۆش كردووە، وەكو خۆیان دەڵێن، سوودی بۆ بەرهەمی چاندن و كەرتی كشتوكاڵی هەیە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، ئەگەر باران بەو شێوەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوەندە بەرهەم زۆر دەبێت دەتوانن عێراقی پێ بژێنن، بەشێكی زۆریش هەناردەی دەرەوە بكەن.
هەبوونی هەشت پڕاۆژەی تایبەت بە پاڕااوكردنی ئاوی ژێرزەوی، كە ئاوی باران دەگوازنەوە بۆ خوارەوەی زەوی ئەمەش وای كردووە لە چەند ناوچەیەك ئاستی ئاوی ژێر زەوی نزیكەی دوازدە مەتر بەرزبێتەوە و كێشەی كەم ئاوی كەمتر بكاتەوە.
محەممەد ڕاەشید، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت: لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و لەڕێگەی چەند ئامێرێك، ڕێژەی بارینی بەفر و باران دیاری دەكرێت، بەمەش لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕاابردوو 18 ملم باران باریوە، هەروەها ئەمساڵ بەشێوەیەكی گشتی تا ئەمڕاۆ لە مێرگەسۆر 1778 ملم باران باریوە، هەروەها 268 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەمەش بەراورد بە ساڵی ڕاابردوو، ڕێژەی بارینی بەفر و باران، زۆر زیادی كردووە.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، ئەوەشی خستەڕاوو، ساڵی ڕابردوو تا هەمان بەرواری ئەمڕاۆ، 364 ملم باران باری بوو، هەروەها 56 سانتیمەتر بەفر باری بوو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەمساڵ ڕێژەكە زۆر زیادی كردووە، ئێستا وەرزی بەهارە لە ڕاۆژانی داهاتوودا چاوەڕاوان دەكرێت بارانی زیاتر ببارێت، بۆیە پێشبینی دەكەن بەفر و بارانی زیاتر، سنوورەكە بگرێتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: دروستكردنی بەنداوەكان و پۆندەكان و سەدان كیلۆمەتر لە دەوروبەری هەولێر كەندە سروشتییەكان جارێكی دیكە دروست كراونەتەوە، فراوانكردن و كردنەوەی كوڕانیشی هەولێر و دەیان پڕاۆژەی ئاوەڕاۆیی لوولەیی و سندووقی و دروستكردنی پرد و پەڕاینەوەكانی پرد هەموو ئەمانە بوونەتە هۆكاری ئەوەی كە مەترسییەكان لەسەر شاری هەولێر كەمتر ببێتەوە.
كاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو، بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت: لە كۆی 125 پۆند 120ـیان سەرڕێژیان كردووە و تەنیا 5 پۆند لە گەرمیان ماون پڕا ببن، لە هەمان كاتیشدا 50 پۆندی نوێ، لە دروستكردندان بۆ ساڵی داهاتوو.