ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە کۆنکرێت دەکرێت

ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە کۆنکرێت دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە گوژمەی شەست ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە خەرج دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی شەست ملیۆن و شەشسەد و هەشتا و نۆ هەزار دینار بۆ شارەوانیی ڕانیە.
بەپێی فەرمانە وەزارییەكە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانیی ڕانیەیە و بەپێی پلانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە ڕانیە خەرج دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر