سیمپۆزمی تایبەت بەڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی

دوێنێ دوووشەممە، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سڵاحەدین لە مەڕاسیمێکدا یادی 126 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی کرایەوە .

لەمەراسیمەکەدا کە هەریەک لە د. سالار عوسمان و زیرەک کەمال و ماموستا محەمەد شەریف ئیبراهیمی چەند بابەتێکی تایبەت بە یادی ساڵ ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پێشکەش کرا .
تێدا د.سالار عوسمان، سیمینارێکی پێشکەش بەئامادەبووانی مەراسیمەکەکرد لە ژێر ناونیشانی ( ڕاگەیاندن و گرفتی ناڕاستی ) سەرەتای باسەکەی باسی لە ڕاگەیاندن و کاریگەری ڕاگەیاندن کرد لە سەر تاک و کۆمەڵگە و ژیان . دواتر لەبەشێکی باسەکەیدا باسی لەبەشێک لەو میدیایانە کرد کە کاریان بۆتە بڵاوکردنەوەی ناڕاستی وچەواشەکاری، بەداخەوە ڕۆڵیان هەیە لە شێواندنی ژیان و سیاسەت و پێکەوە ژیان و مەهاهیمە گەورەکان کە بەداخەوە لەلایەن هەندێ کەس و لایەن پشتگیری دەکرێن بۆ بڵاوکردنەوەی ناڕاستی و شێواندنی ژیانی خەڵک.
لەبەشێکی تری سیمینارەکەی د.سالار عوسمان، باسی لە زیرەکی دەستکرد کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە زیرەکی دەستکرد بەتەنیا باشە نیە لەگەڵ خۆشیدا ڕەنگە خۆڵەمێشیەکانیش دێنێت، هەروەها زیرەکی دەستکرد لە ئێستادا بۆتە جۆرێک لە هەڕەشە لە کۆمەڵگاکان و لە سیستەمی بانقیش ، زیرەکی دەستکرد دەتوانێ پاڵەوان و فیگەری فەیک دروست بکات. بۆیە دەبێت لەزیرەکی دەستکرد وردبینەوە، ئەو بەتەنیا باشە نییە بەتەنیا ئەرێنی نیە بەتەنیا دەتکەوت و باشە نییە لەبەرامبەریشدا خراپە و نەرێنیشی تێدایە .
لەمیانی سیمینارەکەدا لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە، ئەوەی خستەڕوو :بوێە لەم باسەی ئێمە کە قسەکردنە لەسەر ڕاگەیاندن و گرفتی ناڕاست، زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێ دەبێت لێی وریابین, چونکە بەشێک لەوەی ئێمە دەیبینین ناڕاستین و شێوێنراون.
دواتریش هەریەکە لە زیرەک کەمال و محەمەد شەریف سیمینارەکانی خۆیان پێشکەش کرد و لەکۆتایشدا ئامادەبووان و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانی زانکۆ بەپرسیار و سەرنج و تێبینی باسەکانیان دەوڵەمەند کرد .
لەکۆتا بڕگەی یادەکەش سوپاس و پێزانین و خەڵات دابەشکرا بەسەر پێشکەشکارانی سیمینارەکە.

ھەواڵی زیاتر