“د.محەمەد خدر مولود” دوو کتێبی نوێی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب نمایش دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

نووسەر و مامۆستای زانکۆ “د.محەممەد خدر مولود” دوو کتێبی نوێی بەناونیشانی “مەسعود بارزانی کارێزما و فریادڕەسی بێکەسترین نەتەوەی دنیا” و کتێبی دووەمیان “گوڵانی خانەدانی بارزان دەوڵەتمەدار و ئاڵنگارن ئاستەنگ و قەیرانەکان بەدەرفەت دەگۆڕن” لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب نمایش دەکات.

کتێبەکان باس لە شۆڕش و بەرخۆدانی بنەماڵەی بارزان و بەرگریی کردنیان له دۆزی ڕەوای گەلی کورد دەکەن و بارزانیش وەک فریادڕەسێکی گەلی کورد پێناس دەکات.
“د. محەممەد خدر مەولود” لە بارەی بڵاوکردنەوەی چاپکراوە نوێیەکانی بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: ئەو دوو پەرتووکە گێڕانەوەی رووداوانەیە، کە لە ماوەی حوکمڕانی بنەماڵەی بارزاندا وەک سێ سەرکردە لە مێژووی گەلی کورد بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆیان توانیوویانە بەرگریی لە گەلێکی ستەم دیدە بکەن و هەنگاو بنێن بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواکانی کورد و داکۆکیکردن لە شوناسی نەتەوەی کورددا و سەرکەوتن بەسەر هەموو دوژمنانی ئەو گەلە و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی حەکیمانە لەسەر دەستی ڕابەرێکی خاکەڕەودا.
جێگەی باسە، ئەو دوو کتێبە ئێستا لە دوو کتێبخانە بەردەستن، کە ئەوانیش کتێبخانەی زانکۆی سەلاحەدین و ناوەندی کولتوورین، بڕیاریشە لە 17ـی ئەم مانگەدا لە میانی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب نمایش بکرێت.

ھەواڵی زیاتر