لەسلێمانی؛ سەمپۆزیۆمێک تایبەت بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە سلێمانی بە باخی گشتی لەسلێمانی؛ سەمپۆزیۆمێک تایبەت بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان بە ئامادەبوونی هاوڵاتیان و مێوانێکی زۆر بەڕێوەچوو

داود کەریم، سەرپەرشتیاری ئەو سەمپۆزیۆمێکە، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو سەمپۆزیۆمە تایبەت بوو بەبەرزڕاگرتنی ژینگەی کوردستان، بۆیە باغی گشتیمان هەڵبژارد، بۆ ئەوەی بە هەمووان بڵێین با ژینگەی خۆمان خۆش بوێت و پیسی نەکەین، لەو چالاکییەدا هەر یەکەو بە چالاکییەک بەشداربوو، وێنەکێشان و چەندان چالاکی جۆراوجۆری تر، ئەو جۆرە چالاکیانە زۆر پێویستن بۆ بەرزڕاگرتنی ژینگەی کوردستان، پێویستە ساڵانە چەند جارێک ئەو چالاکیانە بکرێت بۆ ئەوەی زیاتر هۆشیاری لەناو تاکی کورد بڵاوببێتەوە و بە چالاکییەکانمان وایان لێ بکەین کە ژینکەی کوردستانی خۆیان خۆش بوێت و بیپارێزن

ھەواڵی زیاتر