عێراق یازدەیەمین وڵاتی ناسەقامگیرە لە جیهاندا

نوێترین ڕاپۆرتی پەیمانگای ئابووری و ئاشتیی بۆ ساڵی 2024 بڵاو کرایەوە و عێراق لە ڕیزبەندی یازدەیەمین وڵاتی ناسەقامگیردایە.

لە نوێترین ڕاپۆرتدا کە لەلایەن پێوەرەکانی تیرۆری جیهانییەوە، پەیمانگای ئابووری و ئاشتییەوە بۆ ساڵی 2024 دەرچووە بڵاوی کردووەتەوە، عێراق لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبی ناسەقامگیری، لە کۆی 89 پلەی 11ـی جیهانیشە لە لیستی “وڵاتانی ناسەقامگیری” لە سەرانسەری جیهاندایە.
ڕاپۆرتەکە سووریای لە پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبی و پێنجەمی جیهانی لە ڕیزبەندی کەمترین سەقامگیری جیهان داناوە بە کۆکردنەوەی حەوت هەزار و 890 خاڵ، عێراق پلەی دووەمی جیهانی عەرەبی و پلەی 11 لەسەر ئاستی جیهان بۆ کەمترین سەقامگیری جیهان بە کۆکردنەوەی حەوت هەزار و 78 خاڵ، هاوکات بورکینا و پاکستان دوای ئەو هاتن.
ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق سەرباری هەبوونی بودجە و پێداویستیی ئەمنی کەچی هیچ پلانێکی بۆ بوژانەوەی سێکتەری ئەمنی نییە و لەناویدا گرووپە چەکدارە نایاساییەکان تا دێت باڵادەست دەبن بەسەر حکوومەت و سوپا نیشتیمانییەکەیدا.

ھەواڵی زیاتر