رۆژنامەی ھەولێر

عەزیز وەیسی گۆرانی بەیانە بە دوێت لەگەڵ دەریا بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

گۆرانی “بەیان بەیانە” یەکێکە لە شاکارە جوانەکانی هونەرمەند “ناتالیا”، کە لە کۆتایی ساڵانی نەوەتەکاندا بوو بە ترێند لە کەناڵ و میدیا کوردییەکان و دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبوو لە نێو خەڵکی هونەردۆستی کوردستان.

هونەرمەند “عەزیز وەیسی” لە چوارچێوەی ژمارەیەک بەرهەمی نوێ لە ساڵی ٢٠٢٦ بەشێوەی دوێت و ڤیدیۆ کلیپ لەگەڵ هونەرمەند “دەریا”ـدا جارێکیتر ئەو گۆرانییەی تۆمار و وێنەگرتووە و ئێستا بووەتە یەکێک لە بەرهەمە پڕ بینەرترینەکانی نێو سۆشیال میدیا.
“عەزیز وەیسی” لە هەندەرانەوە بە دەستێکی جلی کوردی و گروپێکی هەڵپەڕکێ لە قەڕاغ دەریایەکدا کلیپی ئەو گۆرانیەی تۆمار کردووە.
گۆرانیەکە، یەکێکە لە بەرهەمە شادەکانی “ناتالیا” و تا ئێستاش لە نێو لەسەر زمانی کوردانی چوار پارچەی کوردستاندا زیندووە.