حەسەن ئاندێکی – هەولێر
فیلمی (Bad Apples) باسی مامۆستا ماریا دەکات؛ وی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتاییە و، هەموو هەوڵی خۆی دەدات ژینگەی پۆلەکەی ئارام و گونجاو بێت، بەڵام قوتابییەکی نائارام و فرەکێشەی هەیە، بەردەوام ژینگەی پۆل تێک دەدات. ماریا وردەوردە هەست دەکات ئەم بارودۆخە کاری مامۆستایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دایک و باوکی قوتابییەکان و کارگێڕی قوتابخاتە دەخاتە مەترسییەوە. لە کۆتاییدا، ماریا بڕیارێکی نامۆ و سەرسوڕهێنەر دەدات، قوتابییەکە دەباتە ماڵی خۆی و لە ژوورێکدا دایدەنێت. بە شێوەیەکی سەیر، دوای دوورکەوتنەوەی ئەو قوتابییە لە پۆل، بارودۆخی وانەوتنەوە باشتر دەبێت و مامۆستا و دایک و باوکانیش هەست بە گۆڕانێکی ئەرێنی دەکەن. فیلمەکە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە سنووری بەرپرسیارێتی مامۆستا، کۆنترۆڵی پۆل، ڕەفتاری قوتابی و کاریگەریی بڕیارە توند و خێراکان دەخاتە ڕوو. هەروەها بینەر ڕووبەڕووی پرسیارێکی ئەخلاقی دەکاتەوە، لە کاتی پاراستنی ئارامیی زۆرینەدا، مافی تاک و بەرپرسیارێتی پەروەردەیی تا چەند دەکرێت پشتگوێ بخرێت؟
سەرچاوە:
https://www. imdb. com/title/

