محمد لادێ – ههولێر
دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە شاری نیویۆرک (NYKFF10) بە دروشمی “لەپەڕیوەی سنوورەکان هۆنراوەتەوە، لە ڕێگەی سینەماوە یەکگرتوو” بەڕێوە دەچێت. فێستیڤاڵەکە لە ٢٩ی ئەیلوولەوە تا ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە سینەمای (Village East by Angelika) لە مەنهاتن بەردەوام دەبێت.
ئەم ڕووداوە لەلایەن مەڵبەندی کولتووری کوردی لە نیویۆرک سەرپەرشتی دەکرێت و زیاتر لە ٣٠ فیلمی جۆراوجۆری سینەمایی، بەڵگەنامەیی، کورتەفیلم و ئەزموونی لە بەرهەمی دەرهێنەرانی چوارپارچەی کوردستان و تاراوگە نمایش دەکرێن.
هاوتەریب لەگەڵ فیلمەکان، بەرنامەی تایبەتی “نیشتەجێبوونی سینەمای کوردی”، پانێڵ و دیبەیت لەسەر ئایندەی سینەمای کوردی، لەگەڵ چالاکی
کولتووری پێشکەش دەکرێن. ئامانجی سەرەکی فێستیڤاڵەکە دروستکردنی پردێکی بەهێزی پەیوەندییە لە نێوان سینەماکارانی کورد و ناوەندە هونەرییە جیهانییەکان، هاوکات ئاشناکردنی بینەرانی ئەمریکا بە چیرۆک و دۆزی کورد لە ڕێگەی سینەماوە.

