رۆژنامەی ھەولێر

پشتیوان عەبدوڵا: لەمەولا لە پارکەکاندا فیلمی کوردی نمایش دەکەین

شیڤان شێرزاد

سینەمای هاوینە لە هەولێر مێژوویەکی دێرینی هەبووە و بەشێک بووە لە ژیانی کۆمەڵایەتیی شارەکە.

لە ڕابردوودا سینەماکانی وەک سەڵاحەدین، حەمرا، سیروان شاشەیان لە باخچە و گۆڕەپانەکاندا داناوە بۆ نمایشی هاوینە، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات و پێشکەوتنی ته‌کنەلۆژیا و گۆڕانکاری شارستانی، زۆربەی ئەو سینەما کۆنانە نامێنن و ئێستا نمایشەکان زیاتر لە هۆڵی داخراوی مۆڵەکان، مێژووی سینەمای هاوینە سەردەمی کۆن، لە دەیەکانی ڕابردوودا خەڵکی هەولێر بە خێزانەوە سەردانی سینەما هاوینەکانیان دەکرد، کە لە تەنیشت هۆڵە داخراوەکان و لە باخچە کراوەکاندا دروست کرابوون.وەک سینما ی سەفین جواندیان لای مەحکەمەی کۆن و سینەمای سەڵاحەدین یەکێک بوو لەو شوێنە دیارانەی، کە شاشەی گەورەی لە گۆڕەپانە دەرەکییەکاندا بۆ نمایشکردنی فیلم لە وەرزی هاویندا تەرخان کردبوو.
کۆتایی هاتنی سەردەمەکەی بەهۆی تێکچوونی دۆخی سیاسی، پێشکەوتنی جیهانی و بڵاوبوونەوەی تیڤی و ئینتەرنێت، وردە وردە سینەما کراوە و هاوینەکان لە شارەکەدا پاشەکشەیان کرد و نەمان، دۆخی ئێستا هۆڵە مۆدێرنەکان، ئێستا لە هەولێر سینەماکان گواستراونەتەوە ناو بازاڕ و مۆڵە گەورەکان وەک لەفاملی مۆڵ، کە خاوەنی هۆڵی داخراوی ساردکەرەوەن.چالاکیی کاتی، هەندێک جار بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر لە ڕێگەی پڕۆژەی وەک “سینەما و جەماوەر” هەست بە نمایش خۆڕایی فیلمە کوردی و بیانییەکان دەکەن بەڵام بوونی سینەمای کراوە و هاوینە جێژی تایبەتی خۆی بۆ خەڵک و گەشتیاران هەیە.
پێشتر دووساڵ لەسەر یەک بەشی هونەری سینەما لە هەولێر بە پاڵپشتی پاڕێزگا بۆ ماوەی دوو هەفتە بە سەرکەوتوویی لە پارکی شانەدەر ئەم بۆنە سینەماییەی ڕەخساند، ئەمساڵ بە نیازە بۆ ماوەی مانگێک جیاوازتر لە جاران پڕۆژەکە بۆخەڵک و گەشتیار تازە بکاتەوە و فیلمی کوردی بناسینێت.
خاوەنی ئەو بیرۆکەیە ئاماژەی ئەوەکرد، کە پڕۆژەی سینەمای هاوینە بۆ ئاشنابوونی جەماوەر بە فیلمی کوردی
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێرە مەبەستیش لە ئەنجامدانێ ئاشنابوونە بە سینەمای کوردی لە کەش و هەوای کراووەدا، پێشتر دووساڵ ئەزموونی ئەم پڕۆژەیە بە سەرکەووتویی لە پارکی شانەدەر ئەنجامدراوە و ئامانجی خۆی پێکاوە.
ئامانجمان فراوانترکردنی ئەم پڕۆژە سینەماییە هاوینە له هەولێر زیندوو بکڕیتەوە، کە مێژوویەکی دێرینی لە هەولێردا هەیە.
“پشتیوان عەبدوڵا” خاوەنی بیرۆکە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە ئاخاوتنێکی بۆ “هەولێر” دەڵێت: ئامانج لەو پڕۆژەیە ناساندنی فیلم و کولتوور و چیرۆکی کوردییە بە گەشتیاران و میوانانی پارکی شانەدەر. پڕۆژەکە بە گشتی ئاراستەی خانەوادە و خێزانی کورد دەکرێت له ژن و منداڵ و هەرزەکار و گەورە و بچووک بێ جیاوازی.
گوتیشی: پڕۆژەکە ماوەی مانگێک دەخایەنێت و لە کۆتایی ئەم مانگە تا ٢٧ــی ئەیلول ڕۆژانە دوو فیلمی کوردی دڕێژ و شەش کورتە فیلمی بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری نمایش دەکرێت. ڕۆژی کردنەوە و کۆتایی پڕۆژەکەش بە فەرمی پێشوازی لە میوانان دەکرێت.