ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ـی ٨ـی ٢٠٢٦، لە هۆڵی سینەما ئیمپایەر لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دوو، هەروەها بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ڕۆشنبیران، نووسەران، و هونەرمەندان، ڕێوڕەسمی نمایشی فیلمی (٥٢ ڕۆژ) بەڕێوەچوو.
فیلمی (٥٢ ڕۆژ) کە بەرهەمی تۆڕی میدیایی کوردستانە، چیرۆکەکەی لە ڕووداوی ڕاستەقینەی داستانی پڕ شکۆی (خواکورک)ـەوە وەرگیراوە.
لە ڕێگەی ئەم بەرهەمە هونەرییەوە، تیشک خرایە سەر قۆناغێکی گرنگی مێژووی خەبات و بەرخۆدانی بێوێنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی ئەو سەروەرییانە لەو داستانەدا تۆمار کراون.

