رۆژنامەی ھەولێر

دلێر گەرمیانی گۆرانی بۆ ١٦ـی ئاب دەڵێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

بەبۆنەی یادە مەزنەکەی ١٦ـی ئاب ۆ دامەزراندنی یەکەم چرای زەردی پارتی دیموکراتی کوردستان و ٨٠ ساڵ خزمەت و قوربانیدان لە پێناو دۆزی نەتەوەیەکی ستەمدیدە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ “دلێر گەرمیانی” گۆرانییەکی تایبەت بەو یادەی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە کۆتا هێنا و بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبکرێتەوە.

ئەو بەرهەمە لە ئاواز و هۆنراوەی “موسا ئەحمەد”ـی سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمرە و کاری موزیکی ئەو گۆرانییە لە لایەن هونەرمەندی موزیسیان “جێگر سەباح” جێبەجێکراوە و بە کامێرای هەڵمەت مەنتک دیمەنەکانی نێو ئەو کارە هونەرییە تۆمار کراوە و هەرخۆشی مۆنتاژی کلیپەکە و کارە هونەرییەکانی جێبەجێ کردووە و بڕیاریشە ئەمڕۆ لەگەڵ یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یادە شکۆدارەکەی ١٦ـی ئاب ئەو کلیپە لە کەناڵە ئاسمانییەکان و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا پەخش بکرێت.