رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەند ئادەم ئیسلام ئەلبومێکی نوێ و سێ تراکی سینگل بڵاو دەکاتەوە

‎شیڤان شێرزاد – هەولێر

میوزیکژەن و ئاوازدانەر “ئادەم ئیسلام”، ئەلبومێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە بە ناوی حەوت سەفەر، ئەم ئەلبوومە حەوت بەرهەم لە خۆ دەگرێت، کە بە زمانەکانی کوردی و ئینگیزی و عەرەبی گوتراوە، ئەم ئەلبوومە ئەلبومێکی ئاینیە، بەڵام بە شێوازێکی تایبەت کاری بۆ کراوە و بەرهەمەکانی زیاتر لەسەر ڕێبەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام و جوانییەکانی ئاینی یەکتا پەرستی گوتراوە، هەروەها یەکێک لە تراکە سینگڵەکان بۆ ئاشتی جیهانی و وەستاندنی شەڕ گوتراوە بە زمانی ئینگلیزی، هەروەها گۆرانییەک بۆ باوک گوتراوە، ئاواز و تێکستی ئەم بەرهەمانەش لەلایەن هونەرمەند ئادەم ئیسلام خۆی دانراوە، هەروەها کاری میوزیکی لەلایەن خۆی و نۆڤە پڕۆدێکشن لە وڵاتی بریتانیا ئەنجام دراوە، هەروەها کاری ئامادەکردنی بەرهەکان و ئەلبومەکە لەلایەن خێزانی هونەرمەند هاو چیمۆن ئامادە و دیزاین کراوە، هەڵبەت هاوسەری هونەرمەندیش خۆی میوزیکژەن و بەڕێوەبەری کۆمپانیای نۆڤە پڕۆدێکشنە، هەر لەلایەن نۆڤاوە خەڵاتی ئەستێرەی نۆڤە بەخشرا بە هونەرمەند ئادەم ئیسلام بەبۆنەی ئەلبومەکەوە هەروەها سەرکەوتن و تەواوبونی بەرهەمەکان، هەر لە چەند ڕۆژی داهاتوو یەکێک لە بەرهەمەکان بڵاودەکرێتەوە بە شێوازی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی نوری مەدینە، کە بەشێکی گۆرانییەکە لە قەڵای شاری هەولێری خۆشەویست وێنە گیراوە لەگەڵ هەندێک لە شوێنە جوانە کانی ناو شاری هەولێر، ئەم بەرهەمە لە کاتێکی زۆر نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.