محمد لادێ – ههولێر
دوای سەرکەوتنی وەرزی یەکەم، تۆڕی نێتفلیکس بە فەرمی گەڕانەوەی زنجیرەی “بەرلین”ـی بۆ وەرزی دووەم پشتڕاست کردەوە، کە وەک بەشێکی سەربەخۆ لە جیهانی زنجیرەی بەناوبانگی “ماڵی پارە – Money Heist” ناسراوە. وەرزی نوێ بەردەوامی دەدات بە سەرکێشییەکانی کارەکتەری “بەرلین” بە بەشداری ئەکتەری سەرەکی (پێدرۆ ئەلۆنسۆ) و تیمە دێرینەکەی.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، وەرزی دووەم باس لە پلانێکی نوێ و دزییەکی ئاڵۆز دەکات لە شارێکی جیاوازدا، پێش دەستپێکردنی ڕووداوەکانی تاڵانی بانکی ئیسپانیا. هەرچەندە تا ئێستا وادەی تەواوی پەخشکردنی دیاری نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەم زووانە بکەوێتە بەر دیدی بینەران. ئەم هەنگاوەی نێتفلیکس دوای ئەوە دێت کە زنجیرەکە لە وەرزی یەکەمدا بووە یەکێک لە پڕبینەرترین بەرهەمە نێودەوڵەتییەکانی ئەو پلاتفۆرمە.

