بۆ هەر ئەگەرێكی لەناكاووەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری دەكات بۆ ڕاهێنانی خاوەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرە

ماكوان عێزەت – هه‌ولێر

لە چوار چێوەی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی حەج، بەشی پتەوکردنی تەندروستی وەزارەتی تەندروستی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە خوولێكی چوار ڕۆژەی كردەوە بۆ خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

( ئاری محەمەد شێروانی) ڕاهێنەری نێو دەوڵەتی، ڕوونیكردەوە كە ئامانجیانە لە خوولەكەدا خاوەن كۆمپانیاكان ڕاهێنان و مەشقیان پێبكرێت لە بارەی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەوەی لە هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو بتوانن فریاگوزاری بۆ حاجیان بكەن.

ھەواڵی زیاتر