پێشبینی دەكرێت پەتای ئەمجارە کۆرۆنا بێت

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی پەتایەك لە هەرێمی كوردستان، كە بەشێكی زۆری هاووڵاتیان دووچاری ئەم نەخۆشییە بوون، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت كە ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە وە پزیشكێكیش ڕوونیدەكاتەوە لەم دوو هەفتەیەدا هەڵکشانێکی بەرچاو هەیە و خەڵكێكی زۆر تووشی نەخۆشییەكە بوون.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی د.سەباح هەورامی لە ڕوونكردنەوەیەكیدا ئاماژە بەوەدەدات كە: ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە،ڤایرۆسێكەکە بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە، بەڵام کۆرۆنا نییە پەتای وەرزییە، ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.
دكتۆر زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی بواری هەناو ڕوونیكردەوە كە، پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە و، لەم دوو هەفتەیەدا هەڵکشانێکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی تووشبووان، نیشانەكانی نەخۆشییەكەش بریتین لە، (کۆکە، تا، لەش داهێزران، سەرئێشە، نەمانی بۆن و تام و تاڵی ناو دەم).
لەبارەی جۆری پەتاكەشەوە دەڵێت، “هێشتا بەلامانەوە روون نییە چ میکرۆبێکە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەمجارەش کۆرۆنابێت.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەشی لە سلێمانی ئەو پسپۆڕە دوو هۆكار دەخاتەڕوو، درەنگ کردنەوەی قوتابخانەکان کە جاران پەتاکان تەنها لە پاییزاندا هەبوون، دووەمیش گەڕانەوەی سەردانکەرانی مەککە کە لەوێ پەتایەکی بەهێز لە ئێستادا هەیە.
بۆ خۆپاراستنیش دكتۆر زانیار ئاغال چەند رێنماییەك دەخاتەڕوو:
1- وەکو هەموو پەتایەک، کە نەخۆش کەوتیت هەر خۆت نیت، بەڵکوو بەرپرسیاریه تیت لەسەرە کە هەتا بتوانیت کەسی دیکە تووش نەکەیت. دەمامک، دەست و پلی پاک و نەپژمین و نەکۆکین بەسەر خەڵکدا. خۆ قوفڵکردن لە ماڵەوە کە نەخۆش کەوتیت.
2- زۆر گرنگە ناوەندەکانی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتییەکان ئاسانکاری بکەن، ئەوەی تووشبوو مۆڵەتی بدەنێ.
3- گەر نەخۆشیی درێژخایەنت هەیە و تووشی ئەم پەتایە بوویت، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە، هەرگیز لەملا و لەولا دەرمان وەرمەگرە.
4- هیچ دەرمانێک جگە لە پاراستۆل وەرمەگرە، گەر دەرمانی زیاترت پێویست بوو ئەوە پزیشک بڕیارت بۆ دەدات نەک خۆت یان کەسێکی دیکە.
پاشخان
ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە:
پەتای ئەنفلۆنزای وەزری نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبوونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
ئەم نەخۆشیە زیاتر لەكاتی سەرما و لەوەرزی پایز و زستان بەئاسانی و بەخێرایی دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە و چەند نیشانەیەكی هەیە كەدیارترینیان بریتییە لە تا و ئازاری جەستە و ماسوولكە، پێویستە لەكاتی تووشبوون بەئەنفلۆنزا پشوو بدرێت و شلەمەنی و شۆربا و شەربەتی پڕ ڤیتامین بخورێتەوە بۆ چاكبوونەوە.
نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری :-
*- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ.

  • – كۆكە و پژمین و زیادبوونی دەردراوی لووت.
  • – دروستبوونی ئازار لەماسوولكە و جومگەكان.
  • – هەوكردنی قوڕگ و ئارەق كردنەوە.
  • – سەرئێشە و گێژبوون و هەستكردن بە ماندوێتی.
    رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری :-
    ٭- بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
    ٭- شووشتنی دەستەكان بەئاو و سابون بە بەردەوامی.
    ٭- دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
    ٭- بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا.
    ٭- بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
    ٭- پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
    ٭- دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.
ھەواڵی زیاتر