ئایا هەموو کەوتنێک لەکاتی دووگیانی پێویستی بە پشکنینە؟

یەکێک لەو کێشانەی ڕووبەڕووی خانمانی دووگیان دەبێتەوە بریتییە لە کەوتن یان خلیسکان یاخود کەوتنەخوارەوە لە پلیکانە، و زۆرێکیان تووشی دوودڵی ئەبن لەوەی ئایا پێویست ئەکات سەردانی پزیشک بکەن یان نا ؟

د.کەژان کاوە تەها ‏‎دکتۆرا (بۆرد)لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی ڕوونیدەكاتەوە مەرج نییە هەموو كەتنێك و بەربوونەوەی خانمێكی دووگیان مەترسی لە بارچوونی هەبێت، ئەو پزیشكە دەشڵێت: بەگشتی ئەتوانین بڵێن هەموو حاڵەتێکی لەم جۆرە باشترە لەلایەن پزیشکەوە ببینرێت بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لە تەندروستی کۆرپەکە و دایکەکە، بەتایبەت ئەگەر کەوتنەکە لە سێیەکی دووەم یان سێیەمی دووگیانی بێت ( واتە لە چوار مانگییەوە تا کۆتایی)، چوونکە لەم کاتانەدا مەترسی جیابوونەوەی وێڵاش لە مناڵدان زۆرە کە ئەمەش پێویستی بە فریاکەوتنی خێرا هەیە .
د.کەژان کاوە لەكاتی كەوتن و بەربوونەوە و هەستكردن بەم نیشانانە ئەوا پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەن :
ئەگەر ژانت بۆ دروست بوو.
ئەگەر خوێنت بینی .
ئازاری سک .
ئەگەر جووڵەی کۆرپەکەت کەمی کرد.

ھەواڵی زیاتر