شەقامی وایەرلێسی کارەبایی

جۆرە تەکنەلۆژیایەکی نوێیە ئۆتۆمبێلەکان بارگاوی دەکاتەوە بە بێ ئەوەی بوەستن و بچنە وێستگەکان.

ئێستا لە جیهاندا پڕ فرۆشترین و باشترین بژاردە ئۆتۆمبێلی کارەباییە و گرنگییەکی زۆری ھەیە، ھەم لەرووی ژینگەوە ھەمیش خەرجی کەمترە پێویستی بە سووتەمەنی نییە.
بەڵام چەند کێشەیەک ھەیە لە کاتی بارگاویکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە کە خاوەنەکانیان تووشی دەبن لەکاتی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان، گرنگترینیان ئەوەیە کە کاتی زۆر دەوێت. بەڵام ئەگەر ھاتوو ئۆتۆمبێلەکان بارگاوی بکرێنەوە لە کاتی لێخورینیان ئەوە ئەو کێشە چارەسەر دەبێت. ئەندازیاری عێراقی (مەحموود غانم) لە کەناڵی یوتیوبی خۆی (Game Changer TECH) ئاماژەی بەوەداوە کەوا لە ئێستادا چەندین کۆمپانیای جیهانی خەریکی بەرەوپێشبردن و تێستکردنی بارگاویکردنی داینامیکینە لەسەر رێگاوبانەکان بەجۆرێک وایەرلێسی کارەبایی لەژێر رێگاکان جێگیر دەکەن و سەیارە کارەباییەکان لە کاتی لێخورین بارگاوی دەکەنەوە بە بێ ئەوەی شوفێر پێویست بکا بوەستێت یان بچێتە وێستگەکان.
ئەمەش دەبێتە شۆرشێکی نوێی جیهانی تەکنەلۆژی و زانستی، کە کاتی زۆر و ووزەی زۆری بەفیرۆچوو پاشکەوت دەکات.

ھەواڵی زیاتر