هونهریئەو ترسەی دەرگای جیهانی نادیار دەکاتەوەnusar22026-09-09 2026-09-09107 حەسەن حەمەد ئاندێکی فیلمی ئینسیدیۆس (Insidious: Out of the Further) دووبارە دەگەڕێتەوە؛ ئەم فیلمە دەرگای جیهانێکی نادیار دەکاتەوە بەرەو ناو ماڵێکی ئاشنا؛ شوێنێک کە سنووری...
هونهریلە شەشەمین خولی جەژنەفیلمە نێودەوڵەتیەکەی سلێمانیداnusar42026-09-08 2026-09-08134 ئەرسەلان دەروێش لەو سەردەمەوە کە مرۆڤ یەکەم شوێنپەنجەی خۆی لەسەر تاشەبەردەکانی ناو ئەشکەوتەکان هەڵکۆڵى و نەخشاند، هونەر وەک دیاردەیەکی فکری و جوانکاری، شانبەشانی پرسیارە...
هونهریبەڵگەفیلمێکی کوردی لە هیندستان کاندید کراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتnusar22026-09-07 2026-09-07135 عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر بەلگەفیلمی “ژیان دوای ئازادی” لە دەرهێنانی شەماڵ حوسێنە، لە خولی 16یەمینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەحمەدئاباد لە وڵاتی هیندستان کاندید کراوە بۆ...
هونهریفیلمی یاخیبوون؛ ئەو کاتەی کەشتی دەبێتە زیندانێکی بێدەرهێنانnusar42026-09-07 2026-09-07110 حەسەن حەمەد ئاندێکی فیلمی یاخیبوون (Mutiny) لە ٢١ی هەشتی ٢٠٢٦ نمایش کرایەوە؛ لە دەریا، هیچ شوێنێک بۆ هەڵهاتن نییە. ئەم فیلمە چیرۆکی پیاوێک دەگێڕێتەوە...
هونهریمن گـــــــــۆرانیی خۆمم وتnusar42026-09-07 2026-09-07108 سەردار ئەکرەم/ بەریتانیا لە قووڵایی تاریکیی شانۆیەکی پەراوێزخراودا، لەو ساتەوەختەی کە چەپڵەڕێزان کۆتایی دێت و ڕووناکییەکان دەکوژێنەوە، ئەنتۆن چیخۆڤ یەکێک لە هەرە قووڵترین و...
هونهریچۆن لە سەدەی نۆزدەهەمدا شیـــــــــــعر و ڕەخنەی هونەری گۆڕی؟nusar42026-09-06 2026-09-06107 نورەدین جاف بۆدلێر پێی وابوو ڕۆمانسیزم نەریتی لە تابلۆ نمایشکراوەکانی پێشانگای تابلۆی گروپی لە پاریس (ساڵی ١٨٥٥) سەرکەوتنی بەسەر خەیاڵدا بەدەست هێناوە. لە دەرەوەی...
هونهریئاسۆی بووژاندنەوەی شانۆ لە هەولێر…nusar42026-09-06 2026-09-06116 سیروان عوسمان/ هەولێر* بە مەبەستی گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە لە دۆخی شانۆ و دیاریکردنی ئاسۆ و ڕێگاکانی بووژاندنەوە و پەرەپێدانی ئەم هونەرە لە هەولێر، وەزارەتی...
هونهریبەشداریی (کۆما ١ وڵات)، لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا،nusar42026-09-06 2026-09-06130 عەبدولقەهار هەولێری/ ئەمستردام لە چوارچێوەی چالاکییە کولتووری و هونەرییە نێودەوڵەتییەکان لە هۆڵەندا، تیپی «کۆما ١ وڵات»، وەک نوێنەری هونەر و فۆلکلۆری کوردی، بەشداریی لە...
هونهریپڕۆژەی (سندووقی فیلمی کوردستان) دەستپێدەکاتnusar42026-09-06 2026-09-06114 عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سینەمای کوردی بۆ رکابەریکردن لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، (سندووقی فیلمی کوردستان)، بە فەرمی یەکەمین بانگەوازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری...
هونهریبەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر، هۆڵێکی شانۆ بەناوی هونەرمەند (سەفوەت جەڕاح) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر کرایەوە. شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەما و شانۆی هەولێر گوتی: سەفوەت جەڕاح لەو هونەرمەندانە بوو شانۆی تەنیا بە پیشەیەک یان سەرگرمییەک نەدەبینی، بەڵکو شانۆی بە دەنگی کۆمەڵگە، بە ئاوێنەی ژیان و بە شوێنێک بۆ دەربڕینی ئازار و خۆشەویستی و خەباتی مرۆڤ دەزانی. لەسەر تەختەی شانۆدا، رۆڵەکانی تەنیا وەک کارەکتەرێک نەبوون؛ بەڵکو هەست و پرسیار و دەنگی کۆمەڵێک مرۆڤ بوون کە لە ژیاندا دەژین و دەگەڕێن بەدوای مانایەک بۆ بەردەوامبوونیان. گوتیشی: لە ماوەی چالاکییە هونەرییەکانی دا، سەفوەت جەڕاح بە توانای خۆی لە بواری شانۆدا، بەشداری لە دروستکردنی ئەو رەوتە هونەرییە کرد و شانۆی کوردی لە قۆناخێکەوە بۆ قۆناخێکی تر برد. ئەو بە کار و ماندووبوونی خۆی پیشانی دا هونەرمەند تەنیا ئەو کەسە نییە کە لەبەر چاوی خەڵکدا دەردەکەوێت، بەڵکو ئەوەیە لە پشت پەردەش هەموو ژیانی خۆی بۆ هونەر و بۆ بەردەوامیی رۆحی شانۆ تەرخان دەکات. شاخەوان مستەفا باس لە ژیانی هونەری سەفوەت جەڕاح دەکات و دەڵێت: ژیانی سەفوەت جەڕاح لەگەڵ شانۆدا تێکەڵ بوو؛ تەختەی شانۆ بۆی تەنیا شوێنی نمایش نەبوو، بەڵکو قوتابخانەیەک بوو بۆ ناسینی مرۆڤ و کۆمەڵگە. هەر بۆیە ناوی ئەو لەگەڵ ئەو هونەرمەندانەدا دەمێنێتەوە کە بە خەبات و بەردەوامی، بناخەی شانۆی کوردیان بەهێزتر کرد. دەربارەی گرنگیی ناونانی هۆڵێکی شانۆیی بەناوی سەفوەت جەڕاح، شاخەوان مستەفا دەڵێت: ناونانی هۆڵێکی شانۆ بە ناوی سەفوەت جەڕاح، تەنیا ناونانی شوێنێک نییە؛ یادکردنەوەی ناوی هونەرمەندێکە کە ژیانی خۆی کرد بە بەشێک لە ژیانی شانۆ. ئەم هەنگاوە رێزێکە بۆ رابردوو، بەڵام لە هەمان کاتدا پەیامێکە بۆ نەوەکانی داهاتوو؛ بەوەی هونەرمەند ئەگەر بە راستی خزمەتی هونەر بکات، لە دوای خۆیشی شوێنێک بەجێدەهێڵێت کە ناوی و بیرەوەرییەکانی تێدا دەژی. شاخەوان مستەفا جەختی لەوەش کردەوە: سەفوەت جەڕاح لە شانۆدا رۆڵێکی مێژوویی گێڕاوە. کردنەوەی هۆڵێک بەناوی ئەوەوە، نیشانەی ئەوەیە؛ شانۆ تەختەکەی بۆ یادەوەریی هونەرمەندێک رووناک دەکاتەوە کە ساڵانێک لە پێناوی رووناکیی ئەو تەختەیەدا خەباتی کردووە.” سەفوەت جەڕاح، هونەرمەند، شانۆکار، ئەکتەر، دەرهێنەر، سیناریۆنووس و فیلمسازی کورد، لە ساڵی 1935 لە کۆیە لەدایکبووە. سەفوەت لە منداڵییەوە لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتووریی ئەو سەردەمە گەورە بوو، بەڵام ئەوەی دواتر ژیانی بۆ هەمیشە ئاراستەیەکی جیاوازی پێدا، شانۆ بوو. شانۆ بۆ ئەو تەنیا پیشەیەک نەبوو؛ بەڵکو بوو بە بەشێک لە ناسنامە و ژیانی رۆژانەی. دەستپێکی کاری هونەری سەفوەت جەڕاح دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1953–1954، کاتێک لە هەولێر وەک ئەکتەر لە شانۆگەری “ئۆتێلۆ” بەشداری کرد، سەفوەت لەو شانۆیەدا رۆڵی دێزدەمونەی گێڕا؛ رۆڵێکی ژن کە بەهۆی نەبوونی ئەکتەری ژن لەو سەردەمەدا، ئەو خۆی گێڕایەوە. بەم شێوەیە یەکێک لە سەرەتاییترین ئەزموونە مێژووییەکانی ئەکتەرێکی پیاو لە رۆڵی ژن لە شانۆی کوردی تۆمار کرد. ئەم دەستپێکە تەنیا سەرەتای گەشتی هونەری ئەو بوو. سەفوەت جەڕاح بەردەوام بوو لە فێربوون و پەرەپێدانی تواناکانی، تا ئەوەی لە ساڵی 1959 لە بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا خوێندنی تەواو کرد. دوای ئەوە هەلی خوێندنی بواری وەرزشی شانۆیی لە ئیتاڵیا بۆی رەخسا، بەڵام بەهۆی نەخۆشی و دۆخی تەندروستی دایک و باوکی نەیتوانی ئەو گەشتەی خوێندنە ئەنجام بدات. سەفوەت جەڕاح تەنیا بە ئەکتەری نەمایەوە، بە تێپەڕینی ساڵان، بوو بە دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و بەڕێوەبەری شانۆ و سینەما و لە بواری بەڕێوەبردنی دامەزراوە هونەرییەکانیش رۆڵی گرنگی هەبوو. لە نێوان ساڵانی 1970 تا 1999 لە بواری بەڕێوەبردن و بەرهەمهێنانی شانۆ و فیلمسازی چالاک بوو و لە دەزگەی سینەما و شانۆ و کۆشکی رۆشنبیری و هونەر لە بەغدا و هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆ و هونەرە میللییەکان لە هەولێر، پۆست و بەرپرسیاریەتییە هونەرییەکانی بەڕێوە بردووە. لە شانۆی کوردیدا، دەرهێنانی بۆ چەندین بەرهەمی گرنگ کردووە وەکو، سورمێ خان لە 1985، کانی مەلەک رێزان لە 1986، خاتوو کڵاوزەر لە 1987، پرسەی سیراجەددین لە 1988، و راوچی و کونەبا لە 1989، لەگەڵ چەند شانۆگەرییەکی منداڵان. سەفوەت جەڕاح لە 19ی تەممووزی 2010 کۆچی دوایی کرد، بەڵام کۆچی ئەو کۆتایی ژیانی هونەرییەکەی نەبوو؛ چونکە ناوی لەگەڵ شانۆی کوردی مایەوە و بەرهەم و رۆڵ و خزمەتەکانی بوونە بەشێک لە بیرەوەریی نەوەکانی شانۆ.nusar22026-09-032026-09-03 2026-09-032026-09-03103 شیڤان شێرزاد – هەولێر هونەرمەندی بواری نواندن و دراما “ساڵح بێکەس” جیاواز لە کارەکانی پێشووی، لە ئەزموونێکی نوێدا ڕوو دەکاتە سینەما و بڕیارە ئەمڕۆ پێنچشەممە،...