له نووسینی: ئان كاترین ئیمانۆئیلسۆن- خالید ساڵح
كوردستانی ئازاد (Kurdistani Azad) به زمانی ئینگلیزی كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران شڕۆڤه‌یه‌كی بوێرانه‌ی خه‌ونی دێرینی كوردانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه به شێوازێكی چیرۆكئامێز و ناوازه بیروڕاكانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی خوێنه‌ر و باسی ئه‌م سه‌ت ساڵه‌ی دوایی كورد ده‌كات كه له نێوان توركیا و عێراق و ئێران و سووریا دابه‌ش كراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز كۆڵی له خه‌بات و تێكۆشان نه‌داوه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی.
له‌م كتێبه‌دا باسی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر و لۆزان تا كۆماری مه‌هاباد و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و زۆنی ئارامی ساڵی 1991و باسی فیدڕاڵیه‌ت له عێراق و باسی ڕۆژئاڤا و شه‌ڕی دژ به داعش و گشتپرسی 2017.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو باسی سیاسه‌تی كوردی و دژایه‌تییه‌كانی نێوخۆ و شه‌ڕی براكوژی و.. هتد.
ئه‌م كتێبه زۆر پێویسته به زوویی بكرێته كوردی، چونكه كۆمه‌ڵێك زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو كه ڕه‌نگه یه‌كه‌مین جار بێت به‌وشێوه‌یه بخرێته‌ڕوو.
به هیوای بینین به زمانی شیرینی كوردی

