رۆژنامەی ھەولێر

وەرزە گۆڤاری زمان و زار بە زمانی ئینگلیزان

له ژمارە 23، پاییزی 2026 ساڵی پێنجەم، بەرگی گۆڤارەکە وەک ڕێزلێنان وێنەی زمانناس، فەرهەنگنووس و کۆردۆلۆژیست دوکتۆر مایکڵ چایەت دانراوە.

لە لاپەڕە 31 تاوەکو 54 هەڤپەیڤینێکی گرنگی تێدایە لەگەڵ دوکتۆر مایکل چایەت بەنێوی (سەربردەی زمانان بە گێڕانەوەی فەرهەنگێک).
شایەنی ئاماژەیە ئەم گۆڤارە سەرنووسەرەکەی بەڕێز: فەرەیدوون سامانە و خاوەنی ئیمتیازی بەڕێز دوکتۆر تەها ڕەسوولە. ئەم ژمارەیە پتر لە ٢٠ توێژینەوەی ئەکادیمی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ چەند بابەت و هەڤپەیڤنێک. تەواوی ژمارەکە بە زمانی ئینگلیزانە و جگە لە دوو بابەت کە بەزمانی فەڕەنساییە. دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ژمارەکە دابەزێنن. ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو لایەک.
گۆڤاری زمان و زار بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی دەردەچێت.