رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

سەرۆکی حکوومەت، هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، ‌سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی ‌و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.