ئەمڕۆ سێشەممە 11/17، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلێکساندەر گارسیا باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکە دیپلۆماسییەکەی دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پهیوهندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
باڵیۆزی فەرەنسا، سوپاسی پشتگیری و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و سەرسامی خۆی بە پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی کوردستان نیشان دا و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا کە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاڵوگۆڕ کرا. کە ئێستا وەک دامەزراوەیەکی باڵای شەرعی و یاسایی، چالاک بووەتەوە و دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە.

