رۆژنامەی ھەولێر

شانۆگەری لەودیوو دەرگا داخراوەکانەوە بەشداری لە فێستیڤاڵێکی تونس دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

شانۆگەری “لەودیوو دەرگا داخراوەکانەوە” بەرهەمی زانکۆی کیتاب و نووسینی مەلاک ئەحمەد و سینۆگرافیا و دەرهێنانی هونەرمەند “نەژاد نەجم”ـە و بۆیەکەمجار کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی قرتاج دەکات لەسەر ئاستی ١٥ وڵات و زانکۆی جیهانی لە وڵاتی تونس.

فێستیڤاڵەکە لەژێر ناونیشانی “شانۆی زانکۆکانی منتسیر”، کە ساڵانە لە وڵاتی تونس بۆ زانکۆ و فێرگە زانستیەکانی هونەری شانۆی جیهان بە بەشداری ١٥ وڵات بەڕێوە دەچێت.
لەم خولەی ئەو فێستیڤاڵەی قرتاجیشدا شانۆگەرییەکی کوردی بە نوێنەرایەتی و هەڵکردنی ئاڵای عێراق و کوردستان و لەم وڵاتە بەشدارە و لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە تونس و پێشوازیی گەرم لە شاندی هونەرمەندانی کورد کرا لەم وڵاتەدا.
“نەژاد نەجم” دەرهێنەری شانۆگەرییەکە لە بارەی پشتیوانی کردنی کەسایەتیەک بۆ بەشداریکردن لەم فێستیڤاڵە، کە یەعقوب نەجمەدینە و دەڵێت: چرۆیەک لە خزمەت هونەر و کولتووردا قەڵایەک لە مرۆڤدۆستی و کاری چاکە بۆ ئەم کۆمەڵگا و خاکە، هەندێک مرۆڤ هەن، کە بە دڵە گەورە و ڕۆحە بەخشندەکەیان دەبنە پارێزەری جوانترین بەهاکانی ژیان، یەعقوب نەجمەدین سیمبوڵی مرۆڤدۆستی و دەستپاکی و پشتیوانێکی بێنوێنەی کولتوور و هونەر و شانۆیە، ئەو بۆ ئێمە هەمیشە هێز و ورە و پەناگەیەک بووە بۆ گەشەپێدانی کارەکانمان، نەک تەنیا بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ هەمووان هاوکارێکی هەمیشەیی و کۆڵنەدانە لە ڕێگەی گەشەپێدانی مرۆڤایەتی و زیندووڕاگرتنی کولتووری هونەری ڕەسەنایەتیدا، پێداگریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەو کەسایەتیەش وایکرد ئێمە بەشداربین لەم فێستیڤاڵەدا.