رۆژنامەی ھەولێر

زمان جگە لە نووسین بە وەرگێڕانیش گەشە دەکات

ئارام كۆشكی – سلێمانی

بەشی دووەم

دوو: لە پڕۆسەی وەرگێڕاندا چ ئاستەنگێک ڕووبەڕووتان بووەتەوە لە کاتێکدا ئێوە لە هەردوو زمانی ئینگلیزی و هۆڵەندییەوە وەرگێڕان دەکەن؟
وەڵام: هەویری وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئاوی زۆر هەڵدەگرێت، چونکە وەڵامێکی دوولایەنەی دەوێت، وەڵامێکی گشتی و وەڵامێکی وردەکارانەی تایبەتی. وەڵامە گشتییەکە خۆی لەو ئاستەنگییانە دەبینێتەوە، کە نووسینی کوردی بەگشتی گیرۆدەی بووە و لەبن باریدا دەناڵێنێت، گرفتەکانیش سێکوچکەیین، کە خۆی لە نەبوونی زمانێکی کۆکی گشتی (ستاندار) و نەبوونی ڕێنووسێکی گشتی و فەرهەنگێکی گشتیدا دەبینێتەوە. ئەم سێ دەردە لەمێژە هەیە و تا ئێستا هەنگاوی سەنگین و یەکلاکەوەی بۆ نەنراوە، کە دەسەڵاتی سیاسی خەتاباری یەکەمە، ئەم پرۆسەیەش بەشێوەیەکی ڕاستەوانە پەیوەستە بە پرسی ژێبەند (ئینتیما)ی نەتەوەییەوە. هەرچۆنێک بێت خۆ ئەگەر لە ئاستەنگی یەکەمیش تا ئێستا بەوشێوە نووسینە کرمانجییەی ناوەندی (سۆرانی) لە بەشی باشوور و ڕۆهەڵاتی کوردستاندا بەباری زۆرینەدا یەکلا بووبێتەوە، بەڵام لەبارەی ڕێنووس و وشەدان (فەرهەنگ)ێکی یەکگرتوو کێشە و ئاستەنگی و ئاڵۆزی زۆر هەن. بۆیە وەرگێڕانیش وەک نووسین لەبن ئەو دەردەوە ناڵێنێت.
لێرەدا ئەگەر زیاتر بۆ ئەو پرسە بەکۆی گشتی لێی بڕوانین، ئەوا هۆکارە سەرەکییەکە لە مێژووی وەرگێڕاندا دەبینینەوە، لێرەدا جێگەی خۆیەتی بە کورتی باسی بکەین. ئایا بۆچی کورد تووشی ئەم دەردە سێ سەرەیە بووە؟ بە بۆچوونی من وەڵامەکە بۆ مێژووی سەرهەڵدانی کردەی وەرگێڕان دەگەڕێتەوە، ماک و بنەمای ئاستەنگەکە زادەی ئەوێ ڕۆژێیە نەوەک ئێستا، بەداخەوە ئۆباڵی ساردەخەمی و ناکارامەیی و ناکاراییش دەکەوێتە ئەستۆ دەسەڵاتدارە دەستڕۆیشتوەکانی کورد، هەڵبەتە ئەمەش بە گوێرەی ڕۆژگار، کە خەتای دەسەڵاتدارنی لە هەرێم لەهەموویان قورسترە.
زمان هەر بەتەنیا بەخۆی لەڕێی نووسین بە پلەی یەکەم بەدەر لە وەرگێڕان پێشنەکەوتووە و پێش ناکەوێت، بەڵکو هاوکات لەگەڵ نووسین هاوکێشەکە پێویستی بە لایە گرنگەکەی دیکە هەیە، کە وەرگێڕانە. زۆر بە کورتی یەکەمین وەرگێڕانیش کە هێز و تەکانی بەگوڕی داوەتە بەهێزی و هەڕمێنپەیداکردنی زمانی بۆ وەرگێرادراو وەرگێڕانە، لە وەرگێڕانیشدا بابەتی دینی، یان باشتر بڵێین وەرگێڕانی دەقی دینی، واتە کتێبی پیرۆز. ئەم پرسە بۆ زمانە ڕۆژئاواییەکان و ڕۆژهەڵاتییەکان، واتە بۆ ئەزموونی نەتەوەکان وەک یەکە، چونکە ڕێسایەکی گشتیی بووە، بەڵام بەداخەوە بۆ بەدبەختی تەنیا زمان و نەتەوەی کورد لە ڕێساکە ڕیزپەڕ بووە. چۆن؟
وەرگێڕانی کتێبی پیرۆزی تەوجیل(بایبل) بەهەردوو بەشی کۆن و نوێیەوە، واتە تەوڕات و ئینجیل لە زمانی عیبری کۆن و ئارامی کۆنەوە بۆ گریکی کۆن و پاشان بۆ لاتینی، ئینجا لە لاتینیشەوە بۆ زمانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا وەررگێردرا، ئەمەش کارێکی وەهای کرد ئەو زمانانەی کتێبە پیرۆزەکەیان بۆ وەرگێڕدرا گەشەبکەن و ببنە زمانی هاوتای زمانە ماکەکەی دەقە پیرۆزەکە. لە ڕۆژهەڵاتیشدا هەمان شت لەبارەی ڕێنمایەکانی کۆنفۆشۆسی و بودای زمانی سانسکریتی بۆ زمانە خۆجیەکانی ڕۆژهەڵاتی دوور.
لێرەدا شتێکی جەوهەری دێتەپێشەوە، ئەویش ئەوەیە، کە کتێبە پیرۆزەکان هەر بەتەنیا ناوەڕۆک و پەیامەکەیان پیرۆز بووە، نەوەک زمانی ماکی پێنووسراو. دەکرێت بگویرێت بەوەی دەقە پیرۆزەکە پیرۆزیەتی زمانیشی لەگەڵ خۆی گواستەوە، واتە لەپاڵ واتا و پەیامی پیرۆز، کە وەرگێڕدرابێتە سەر هەر زمانێک، ئەوا زمانەکەشی پیرۆز کردووە، یان ڕوونتر و وردتر بڵین بایەخی زمانی بۆوەرگێردراوی زیاد کردووە، تا خۆی گەیاندووەتە هاوشانی زمانی لێوەرگێڕدراو. لێ حەیف و مخابن ئەم ڕێسایە بەسەر زمانی کوردی پەیڕەو نەبووە. دیار دوای بڵاوبوونەوەی ئیسلام، زۆرینەی کوردیش دەبنە ئیسلام، هەرچی کتێبە پیرۆزەکەی قورئانیشە دەبێتە کتێبی پیرۆزی ئەوانیش، بەڵام بە جیاوازی ئەوەی قورئان هەر بەو زمان و شەقڵەی زمانەی ماکەکەی خۆیەوە، کە عەرەبی بووە ماوەتەوە، چونکە نەوەک هەر وەرگیڕانی قورئان بۆ سەر کوردی حەڕام و بڤە بووە، بەڵکو ڕاڤەکردنیشی بۆسەر ئەو زمانە هەرشتێک بووە لەو جۆرە، بەڵگەش تا سەرەتای سەدەی بیستەم هیچ هەوڵێکی ڕاڤەکردن بە کوردی نەدراوە. ئەمە بۆ ئەو بڕوایەمان دەبات کە لای کورد و پرۆزییەتی قورئان نەوەک هەر بۆ ناوەڕۆک و پەیام و ڕێنماییەکانی بووە، بەڵکو بۆ زمانی عەرەبییەکەشی بووە. ئیدی کە قورئان نەکراوەتە کوردی، کەواتە زمانەکە لە ئاستێکی کەمتر لەهەمبەر عەرەبی زانراوە، بۆیە پێی نەنووسراوە و نەخوێندراوە، بەم جۆرە هەرمێنی بۆ پەیدا نەبووە، بەڵکو بەپێچەوانە پشتگوێخراوە، تەنانەت تەعریبیش کراوە. ئەم ڕەوتە تا سەد ساڵێک لەمەوبەر بەردەوام بووە، بۆیە ڕەوتی نووسینی کوردی لەڕێی وەرنەگێڕانی قورئانەوە زۆر پاشکەوت، لەبەرانبەردا زمانی نەتەوەکانی دەوروبەر، بەپلەی یەکەم عەرەبی ئینجا فارسی و تورکی شاسواری مەیدانی نووسین بوون. لە لێکەوتشدا ئەودۆخەی نەبوونی زمانێکی یەکگرتوو و ڕێنووس و فەرهەونگمان بە میرات بۆ بەجێما.
ئینجا بێمەوە سەر وەردەکاری وەڵامەکە، واتە ئایا ئاستەنگەکانی وەرگێڕان چین:
جاری لەپێشەوە کردەی وەرگێڕان خۆی لەبەردەم هەموو ئەو ئاستەنگانەدا دەبینێتەوە، کە کردەی نووسین هەیەتی. پاشان تایبەتمەندیی ئاستەنگەکانی وەرگێڕان دێنەپێشەوە، کە بەبۆچوونی خاکەڕاییانەی من خۆیان لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبیێتەوە: (١) وەرگێڕان لە زمانی یەکەم و ڕاستەوخۆ، یان لە زمانی دووەم و ناڕاستەوخۆوە. (٢) ناونیشانی دەقی وەرگێراو. (٣) شێوازی ئازاد بەدەستکاری یان شێوازی ناوەڕاست، لێرەدا زیاتر بنەمای دەستپاکی دەگرێتەوە. (٤) پسپۆرێتی یەکبابەتی یان فرەبابەتی وەرگێڕان.(٥) پیشەمەندی و ئارەزوومەندێتی وەرگێڕان. (٦) ڕێنووسکرکرنەوەی ناوی بیانی و بەرواری دەقە ماکەکە بۆ سەر کوردی. (٧) وەرگێڕانی ئیدیۆم و قسەی مەجازی و بەتوێکڵ، کە لەدەقە ماکەکەدا هەیە. (٨) ئامرازەکانی زمان ن بەتایبەتی ئەو زمانە ماکەی کە نێرومێیی تێدا ڕوون و ئاشکرایە. (٩) ئامرازەکانی ناساندنی وشەکان بەگشتی، (١٠) خاڵبەندی، چونکە ڕستەسازی لەهەر زمانێکدا تایبەتمەندی خۆی هەیە، دەکرێ ڕستەسازی لە زمانیکی بیانییەوە بۆ زمانێکی دیکە لەبەرانبەر کوردیدا وەک خۆی نەیەتەوە، هەیە لێیەوە نزیکە و پێویستی بە دەستکاریەکی ڕیزبەندی پێگەی وشەکان ناکات، هەشیانە پێویستە سەرلەبەری ڕستەکە تێکبشکێنرێت و سەرلەنوێ دابرێژرێتەوە. (١١) دۆخی کاتبەندی کاری نێو ڕستە و شەقڵی زەمەنی لەنێوان هەر سێ دۆخی ڕابردوو و ڕانەبردوو و داهاتوو، چونکە هەر دۆخێکیان بەتایبەتی ڕابردوو لە زمانەکان جیاوازە. (١٢) پرسی پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی دەقی وەرگێڕدراو، ئەوەی پێیدەگوترێت ئێدیتکردن.
سێ: هەموو وەرگێڕێک کاتێک کتێبێک وەردەگێڕێت ئامانجێکی هەیە، لای ئێوە ئامانجی وەرگێڕان بە گشتی چییە؟
وەڵام: لێرەوە تۆ لێم دەپرسی پەیامی تۆ وەک وەرگێڕ چییە؟ من وەرگێڕانی کوردی بە گەیەنەری دوو پەیام دەبینم، پەیامێکیان، پەیامێکی لۆژیکی ڕاستەوخۆی نووسەرەکەیە لە دووتوێی دەقە وەرگێڕدراوەکە، پەیامی دووەمیش لێکەوتەی ئەو ئاستەنگییانەی نووسین و وەرگێڕانن کە لە پرسیاری پێشوودا تاوتوێکران. گەر ئەمە بارە گشتییەکەی بێت، ئەوا من لێی بەدەر نیم.
کاتێک کتێبێک دەخوێنمەوە و پێی کارانگاز دەبم و پێموایە پێویستە کەسە نزیکەکانی منیش لێی بەئاگابن، یان باشتروایە بازنەی بەرفراوانتر لە هاوزمانەکانم لی خەبەردار بن، ئەوسا کەڵکەڵەی وەرگێڕانی دەقەکەم لە کەللە دەدا. دیارە کاتێکیش ناوەڕۆکێکی کتێبێکم بەدڵ دەبێت، پێموابێت پێویستە خوێنەری هاوزمانم پێی ئاشنابێت، کەواتە باسی پرسێک دەکرێت کە بۆ هاوزنمانانم بەسوودە، هەروەها دیارە ڕەفەی کتێبخانەی کوردیش لەم بارەیەوە هەندێک نەدارە، بۆیە دەبێتە هاندەری سەرەکیم بۆ وەرگێڕان.
بە گوێرەی ئەوەی من وەرگێڕێکی ئارەزوومەندم نەوەک پیشەمەند، واتە ژیان و گوزەرانی من لەسەر وەرگێڕان نییە، بۆیە پاڵنەری ماددی کاریگەری بەسەر هەوڵی وەرگێڕانمەوە نییە. واتە من کتێب بە ڕێسای بەڕاداندان وەرناگێڕم، بەڵکو بەگویرەی میزاج و سەلیقە و لێتێگەیشتنی خۆم وەریدەگێڕم، سەرەتا هەر خەمی وەرگێڕان و ڕاوێژ لەگەڵ هاوڕێ و هاوبیرەکانم لە مێشکمدایە، دوای ئەوە پرسی چاپ دێتەگۆڕێ، بەداخەوە پرسی چاپکردنی کتێبیش لە بازاڕی کتێبی کوردیدا خەمێکی گەورەیە، چونکە بەداخەوە دەزگایەکی خەمخۆر گشتگیری وەها لەئارادا نییە. هەڵبەت سەلیقە و میزاج و کاریگەر بوون بە دەق، کە دەبێتە مایەی دنەدانم بۆ وەرگێڕان، کەواتە بازنەی و ڕەهەندی بابەتی وەرگێڕانەکانیشم بەرفراوان نییە، چونکە بەستراوەتەوە بە بازنەی مەیل و ئارەزووی خوێندنەوەم. دیارە تا ئێستاش بابەتەکانی وەرگێڕانم لە سێ بابەتی مێژووی سیاسی و ئەزمونی دەوڵەت و سەرکردە سەرکەوتووەکانی جوو و دەزگا هەواڵگری و پاشان ئەدەب، لەنێو ئەدەبیشدا ڕۆمانی نایاب و پاشانیش بابەتی قانونی بواری تێناپەڕن. لەوانەیە هەر ئەم ڕێسایەش بۆ هاوڕی وەرگێڕەکانی دیکەم ڕاست بێت، ئیدی بە پلەی یەکەم، یان ئامانجی یەکەمی من هەر پەیامی نووسەری دەقە ماکەکەیە، بەڵام هاوتەریب لەگەڵ ئەم پەیامە، پەیامێکی دیکەشم هەیە، ئەویش پەیامی زمانە. حەز دەکەم و هەوڵمداوە وەرگێڕانەکانم بە زمانێکی پەتی و ڕەوان و شیرین بێت، هەندێک جاریش بەتایبەتی لە وەرگێڕانی ڕۆماندا، زیاتر جڵەوم بۆ ئەم پەیامە زمانییە شلکردووە، بۆ ئەوەی ئەو وشەدانەی پێی وەردەگێڕم بەرفروان بێت، بەدوای وشە و دەستەواژەی وەها گەڕاوم، ئەوانەی لەوانەیە هەندێک جار بۆ خوێنەری ئاسایی نامۆ بن، هەر بۆیە پەراوێزم بۆ کردووە، تا لەگەڵ بەرڕەوتی دەقە وەرگێڕداوەکەدا بەشیوەیەکی سادە و ئاسایی بگونجێت.